Accessibility links

سەرۆک ترامپ وتارێک پێشکەش بە کۆنفراسی کۆنەپارێزەکان دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی هەینی وتارێک پێشکەش بە هەزاران لە کۆنەپارێزەکان دەکات لە سێهەم و دووا ڕۆژی کۆنفرانسی کاری سیاسی کۆنەپارێزەکان، کە ئەم ساڵ لە دەرەوەی واشنتۆن ئەنجام درا.

جێگری سەرۆک مایک پێنس ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و بە ئامادەبوانی گوت کۆشکی سپی ترامپ پەیمانی کارکردنی بەجێ دەگەیەنێت.

پێنس هەتا ئێستا باڵاترین ئەندامی کۆمارییەکان بووە کە لەو کۆنفرانسە ساڵانەیەی کۆنەپارێزەکاندا وتارپێشکەش بکات.

بەشداربوان لە هوتێلی ناشناڵ هاربەر لە مەریلاند کۆبونەتەوە لە کاتێکدا پاش نزیکەی 10 ساڵ بۆ یەکەم جار کۆمارییەکان کۆشکی سپی و کۆنگرێسیشیان لە دەستدایە.

مایک پێنس گوتی میدیا و دیموکراتەکانی ئۆپۆزسیۆن هێشتا هەوڵ دەدەن زیان لە بزوتەنەوەی کۆنەپارێزەکان و ترامپ بدەن. بەڵام گوتی ئەمە کاتی ئەوەیە کە بیسەلمێنین کۆمارییەکان دەتوانن باشترین وەڵام بۆ داخوازییەکانی وڵات، کاری زیاتر، کەمکردنەوەی باج، لەشکرێکی بەهێز و ڕێزگرتن لە دەستوور بدەنەوە.

XS
SM
MD
LG