Accessibility links

باڵیۆزی سوریا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت تاوتوێی پێشنیازی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن


باڵیۆزی سوریا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت شاندەکەی تاوتوێی وردەکارییەکانی بەڵگەنامەیەکی دیارینەکراو دەکات کە لەلایەن نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا پێشکەش کراوە، لە کاتێکدا وتووێژەکانی ئاشتی ژنێڤ دەستیپێکردۆتەوە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕی نزیکەی شەش ساڵەی وڵاتەکە.

باڵیۆز بەشار ئەلجەعفەری کە لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ستیڤان دیمەستۆرا بوو گوتی لە کۆبونەوەکەی ڕۆژی هەینیاندا زیاتر سەنگییان خستە سەر چۆنیەتی کۆبونەوەکانی داهاتوو. جەعفەری وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی نەدایەوە لە کاتێکدا لە باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ دەرچوو.

ئەو گوتی شاندەکەی پێداچوونەوە بەسەر بەڵگەنامەکاندا دەکەن و لە کۆبونەوەی داهاتوودا وەڵام دەدەنەوە. بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد کەی کۆبونەوەی داهاتەوو ئەنجام دەدرێت.

لە لێدوانێکی کورتدا دی مەستۆرا گوتی وتووێژەکانیان زیاتر لەسەر داهاتووی سوریا و ئاشتی بوو.

XS
SM
MD
LG