Accessibility links

فڕۆکەخانەی موسڵ و بنکەیەکی سەربازی موسڵ ئازاد دەکرێت


کاربەدەستانی لەشکری عێراقی دەڵێن هێزەکانی کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات توانیان فڕۆکەخانەی موسڵ کۆنترۆڵ بکەنەوە کە لە ساڵی 2014 وە لەلایەن توندڕەوانی داعش دەستیبەسەردا گیرابوو.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی لە ژێرنوسێکدا ڕایگەیاندووە کە هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا و پۆلیسی فیدڕاڵی بە تەواوەتی کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی موسڵیان کردووە.

کاربەدەستان لە ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند لەشکر لە ئێستادا بنکەیەکی سەربازی تەنیشت فڕۆکەخانەکەشی کۆنترۆڵ کردووە و بۆ یەکەم جار لە ماوەی چەند مانگێکدا چوونەتە ناو گەڕەکێکی موسڵەوە.

هێزەکانی عێراقی بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابوردوو دەستیکرد بە ئۆپەرسیۆنی ئازادکردنی ڕۆژئاوای شاری موسڵ پاش ئەوەی لە مانگی 1 دا بە فەرمی ڕایگەیاند کە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکە بە تەواوەتی ئازاد بووە.

ژەنەڕاڵی هێزی عێراقی ڕائید شوکور جەودەت دەڵێت هێزەکانی بەغدا بە پشتیوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانەکان، لە چەندین لاوە بەرەو ناو فڕۆکەخانەکە پێشڕەوییان کرد. لە سەرەتای چوونە ناو فڕۆکەخانەکە ڕاگەیەندرا کە چەکدارانی داعش بەرگرییەکی کەمیان کردووە، بەڵام پاشان ڕاگەیەندرا کە سەربازانی عێراقی شەڕێکی سەخیان کردووە لەوێ.

کاربەدەستێکی هێزی تایبەتی عێراقی ڕایگەیاند چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بە هێرشبەری خۆکوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی عێراقی.

XS
SM
MD
LG