یوری یوشاکۆڤی دیبلۆماتکاری ڕوسیا ڕایگەیاند ڕوسیا و ئەمەریکا هیچ گفتوگۆیەکیان ئەنجام نەداوە سەبارەت بە دیاریکردنی کات و بەرواری یەکەم کۆبوونەوەی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا و هاوتاکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ.
یوشاکۆڤ بۆ ڕۆژنامەیەک وتی " بە هیچ شێوەیەک هیچ کات و بەروارێک دیاری نەکراوە بۆ ئەم کۆبوونەوەیە."
ڕونیشی کردەوە بۆروت پاهوری سەرۆکی سلۆڤینیا هەوڵیداوە ئامادەکاری بکات بۆ کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا بەڵام ئەمەریکا و ڕوسیا گفتوگۆیان لەسەر ئەم ئەگەرە نەکردووە.
هەروەها وتی پوتن خۆی ئامادە دەکات بۆ کۆبوونەوەی سەرکردەکانی کۆمەڵەی بیست لە مانگی حەوت لە ئەڵمانیا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز