Accessibility links

هێزەکانی عێراق هەوڵدەدەن بچنە ناو فڕۆکەخانەی موسڵەوە


هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی ئەمەریکا هەوڵدەدەن دەست بگرن بەسەر فڕۆکەخانەی موسڵ و بنکەیەکی سەربازیدا.

شایەنی باسە لەو کاتەوەی چەکدارانی داعش لە بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ دەرکراون هێزەکانی عێراق پێشڕەوییان کردووە بۆ هەندێک ناوچەی تر کە ژمارەی دانیشتوانیان کەم بووە بەڵام کاتێک کە نزیک دەبنەوە لە ناوەڕاستی بەشی ڕۆژئاوای شاری موسڵ شەڕەکە خوێناویتر دەبێت و مەترسییەکان لەسەر 750,000کەس زیاد دەبێت.

سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیاند ئەو هێزانەی ئەمەریکا پاڵپشتیان لێدەکات لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا دوو شوێنە گەورەکەی داعش لە عێراق و سوریا دەگرنەوە کە موسڵ و ڕەققەن و چەکدارانی داعش لەناودەبەن لەو ناوچانەدا.

هەروەها هێزەکانی پۆلیس و یەکەکانی وەزارەتی ناوخۆ کە بە بەرپەرچدانەوەی خێرا ناسراون پێشڕەوییەکی خێرایان بەرەو ڕۆژئاوای موسڵ کردووە.

سوپا ڕاشیگەیاند کە هێزەکانی عێراقی نزیک بوونەتەوە لە فڕۆکەخانەی موسڵی نێودەوڵەتی، وتەبێژێکیش بەناوی یەکەی بەرپەرچدانەوەی خێراوە وتی هەر کە فڕۆکەخانەی موسڵ گیرایەوە ئەوا وەکو بنکەیەکی سەربازی بەکاریدەهێنین بۆ هێرشکردنە سەر بەشی ڕۆژئاوای شاری موسڵ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG