Accessibility links

کۆبونەوەی جەماوەری سەرۆک ترامپ لە فلۆریدا


سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەگەڕێتەوە بۆ کاری حوکومڕانی ڕۆژێک پاش کۆبونەوەیەکی جەماوەری مەزن لە فلۆریدا کە جارێکی تر لەوێش ڕەخنەی لە ڕاگەیاندن گرتەوە.

لە یانەی لاگۆی پڕبەهای سەر دەریای لە فلۆریدا کە ڕۆژانی کۆتایی هەفتەی لەوێ بەڕێدەکات، سەرۆک بەرنامەی هەیە لە ڕۆژی یەکشەممە وتووێژ لەگەڵ چەند کاندیدێک بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بکات.

ترامپ ڕۆژی شەممە بە ڕۆژنامەوانانی گوت " کەسانێکی زۆر هەن ئەو کارەیان دەوێت". و گوتیشی " نزیکەی سێیو چوار ڕۆژە بیر لە کەسێک دەکەمەوە با بزانین چی دەبێت لەگەڵ ئەو کەسەدا کۆدەبمەوە، هەمویان کەسانی باشن."

لە ڕۆژی شەممە لە میانەی کۆبونەوەیەکی جەماوەری گەورەی شێوازی پشتیوانی کۆکردنەوە، ترامپ ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتییەکەی پێشوەچوونێکی بەرچاوی کردووە، بەڵام جارێکی تر گازندەی لەوەی کە ناوی نا ڕاگەیاندنی ناڕاستگۆیانەی میدیای ئەمەریکا کردەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە پشتیوانانی لە فڕۆکەخانەیەکی مێلبۆرنی فلۆریدا کۆببونەوە بە دەنگی بەرزەوە پێشوازیان لە لێدوانەکانی ترامپ دەکرد. ژمارەیەکیان دروشمی هەڵواسراویان پێ بوو کە داوایان لێ دەکرد لە هەڵبژاردنی 2020یش خۆی کاندید بکاتەوە، هەرچەندە یەکەم تێرمی تازە دەستیپێکردووە.

ترامپ بەشێکی زۆری لێدوانە توڕەکانی دووپات کردەوە کە لە میانەی کۆنفراسێکی ڕۆژنامەگەری 77 خولەکی ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆشکی سپی لەسەر ڕۆژنامەوانان گوتی. ئەو گوتی زۆربەی دەزگا چاپەمەنییە ئاساییەکان " هەواڵی ساختە" دروست دەکەن و ڕۆژنامەوانانی بە درۆکردن سەبارەت بە سەرچاوەکانیان تاوانبار کرد. ئەو گوتی " ئەوان بوون بە بەشێکی گەورەی گرفتەکانن."

لەو کۆبونەوە جەماوەرییەی فلۆریدا سەرۆک ترامپ گوتی " من دەمەوێت لە نێو خەڵکی بم. من لێرەم تا هەواڵی خۆشتان لەسەر ئەو پێشوەچونانە پێ بدەم کە ئەنجاممان داوە بۆ ئەوەی ئەمەریکا مەزن بکەینەوە جارێکی تر."

پۆلیسی مێلبۆرن دەڵێت نزیکەی 9 هەزار کەس لەو کۆبونەوەیەی سەرۆکدا ئامادە بوون.

XS
SM
MD
LG