Accessibility links

هێزەکانی عێراق هێرشەکانیان بۆ بەشی ڕۆژئاوای موسل دەستپێدەکەن


هێزی عێراقی بە پشتیوانی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی لەشکری بۆ دەرکردنی داعش لە بەشی ڕۆژئاوای شاری موسڵ، ئەمەش نوێترین قۆناغی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە کە چوار مانگ لەمەو بەر بۆ ئازادکردنی شاری موسڵ دووهەمین گەورەترین شاری عێراق لە دەستی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد.

شەڕی ئازادکردنی ڕۆژئاوای موسڵ ڕەنگە سەخت بێت لە کاتێکدا ئەو بەشەی ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلە شەقامی زۆر کۆنتر و بەرتەسکتری تێدایە و هێشتاش سەدان هەزار کەسی سڤیل لەوێ دەژین.

عێراق لە مانگی ڕابوردوو ڕایگەیاند بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ بە تەواوەتی ئازاد کراوە، بەڵام داعش بەردەوامن لە هێرشکردن بۆ سەری. چەند کاتژمێرێک پاش ڕاگەیاندنی دواین هێرش چەند هێرش بەری خۆکوژ هێرشیان کردە سەر سەربازەکان و چەکدارە سوننەکانی سەر بە حکومەت لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ.

سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی دەستپێکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە سەر تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ڕاگەیاند و گوتی هێزەکانی حکومەت بەرەوپێش دەچن بۆ ئازادکردنی خەڵکی موسل لە دەستی داعش و تیرۆرسم بۆ هەمیشەیی. و داواشی کرد لە هێزەکانی ئاسیش کە مامەڵەیەکی باش لەگەڵ سڤیلییەکان بکەن و ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن.



XS
SM
MD
LG