Accessibility links

مایک پێنس لەگەڵ عەبادی و بارزانی بە جیا کۆدەبێتەوە


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس بە جیا لەگەڵ ڕێبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا کۆبۆتەوە، سوپاسی هەردوولایانی کردووە بۆ پابەندبوونیان بە شەڕی دژ بە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

کۆشکی سپی دەڵێت لە میانەی کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی پێنس ستایشی هێزەکانی ئاسایشی عێراقی کردووە بۆ سەرکەوتنەکانیان لە مەیدانی شەڕ. کاربەدەستان دەڵێن هەردوو ڕێبەر جەختیان کردەوە لە گرنگی بەردەوامبوونی پێشکەوتنەکان لە شەڕی دژ بە داعش و هەروەها هاتنەوە سەرخۆی ئابوری عێڕاق و ئازاد کردنی شاری موسڵ بە تەواوەتی لە دەستی داعش.

لە میانەی کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێنس سوپاسی بارزانی کرد و گوتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی عێراقێکی یەکگرتوو، فیدراڵی و دیموکرات.

کۆشکی سپی دەڵێت پێنس جەختی کردەوە لە گرنگی هاوکاری نزیکی نێوان حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

XS
SM
MD
LG