به‌رپرسانی تورکیا ده‌ڵێن له‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و ووڵاته 2 که‌س کووژراون و 26 که‌س ده‌ستگیرکراون.
ڕۆژی هه‌ینی له پارێزگای سانلی‌ئۆرفا له‌تورکیا نزیک له‌سنووری سوریا ئۆتۆمۆبێلێکی بۆمبڕێژکراو له نزیک ماڵی دادوه‌ران و دادوه‌ری گشتی له شارۆچکه‌ی فیرانشه‌هری زۆرینه کوردنشین ته‌قیه‌وه. گرته ڤیدێۆکان ده‌ریده‌خات ماڵه‌کان زیانیان پێگه‌یشتووه و ئۆتۆمبێلی زۆر تێکشکاون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زیری ناوخۆ سوله‌یمان سۆیلۆ له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باڵه‌خانه‌ی دادگا له‌شاره‌که گوتی ته‌قینه‌وه‌که بۆته هۆی کوژرانی کووڕی کارمه‌ندێکی دادگا که ته‌مه‌نی 11 ساڵه و هه‌روه‌ها پاسه‌وانی گه‌ڕه‌که‌که که ته‌مه‌نی 27 ساڵه.
ئەو وەزیرە گوتیشی 11 که‌س له نه‌خۆشخانه‌ن له‌وانه هاوسه‌ری جێگری دادوه‌ری گشتی و باری ته‌ندروستیان ناجێگیره.
پارێزگار کوونگۆر ئه‌زیم توونا به‌ئاژانسی هه‌واڵی ئەنادۆڵۆی سه‌ر به‌حکومه‌تی ڕاگه‌یاندا، پارتی کرێکارانی کوردستانی قه‌ده‌غه‌کراو (په‌که‌که) به‌رپرسیاره.
له‌وه‌تای هاوینی ساڵی 2015ـه‌وه زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه تورکیای گرتوه‌ته‌وه و به‌رپرسیارێتی ده‌خرێته ئه‌ستۆی گروپی ده‌ڵه‌تی ئیسلامی و پەکەکە، له‌و هێرشانه‌شدا زیاتر له 550 که‌س کورژاون.