Accessibility links

مالیزیا دوو گومانلێکراو لە کوشتنی زڕ براکەی سەرکردەی کۆریای باکوور دەستگیر دەکات


پۆلیسی مالیزیا دوو ئافرەتی دەستگیرکردووە لە کوشتنی کیم جۆنگ نامدا، زڕ براکەی سەرکردەی کۆریای باکوور کە ئەم هەفتەیە لەلایەن دوو ئافرەتی بکوژەوە دەرمان خواردوو کراوە لەکاتێکدا چاوەڕێی گەشتەکەی کردووە لە مالیزیا.

دوو ئافرەتەکە بە جیا جیا دەستگیرکراون، یەکێکیان چوارشەممە و ئەوی تریان ئەمڕۆ کە لەڕێی گرتە ڤیدیۆیی کامێرا چاودێرییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوالا لامپورەوە ناسراوەتەوە.

شایەنی باسە پۆلیسی مالیزیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەو ئافرەتەی ئەمڕۆ دەستگیرکراوە پاسپۆرتی ئیندۆنیسی پێبووە ناوی سیتی ئایشە بووە و تەمەنی 25ساڵ بووە.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG