ده‌نگدانه‌وه‌کان له بریاره‌که‌ی سه‌رۆک دانڵد ترامپ له باره‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شت وه یاخود هاتن بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و بۆچوونه‌کانی تری هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن له به که‌م بایه‌خکردنی ئاێینده‌ی په‌یمانی هاوکاری ئاسایشی نێوان US و عێراق.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌وڵی داوه له دامرکاندنی هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه سه‌باره‌ت به فه‌رمانی سه‌رۆک ترامپ له رێگا نه‌دان به عێراقیه‌کان بۆ چوونه وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و هه‌ر وه‌ها سه‌باره‌ت به قسه‌کانی ترامپ گوایه ئه‌مه‌ریکا ده‌بوایه نه‌وته‌که‌ی عێراقی ببردبایه و هه‌ر وه‌ها هه‌ڵویستی توندی به‌رامبه‌ر به ئێران که هاوپه‌یمانێکی نزدیکی حکومه‌تی عێراقه.
عه‌بادی و ترامپ له شه‌وی پێنجشه‌ممه بۆ یه‌کمین جار پاش هاتنه سه‌ر کاری ترامپ، پێکه‌وه دووان، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان که به‌ڵێنی شه‌رێکی توندی دا دژ به میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، هه‌ر وه‌ها به‌ڵێنیشیدا له زۆرتر کردنه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌کان بۆ عێراق له شه‌ری دژ به تیرۆریسم.
به پێی کاربه‌ده‌ستێکی عێراقی که ویستبوو ناوی ئاشکرا نه‌کرێ ده‌ڵێت عه‌بادی داوای کردووه عێراق له‌سه‌ر ئه‌و لیستی قه‌ده‌غه‌کردنه‌دا لا بدرێت.