Accessibility links

ئەلشەباب هێرش دەکاتە سەر دوو بنکەی لەشکری نزیک مەگادیشۆ


دانیشتوان و سەرچاوەکانی لەشکر دەڵێن ملیتانەکانی ئەلشەبات بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە داویانە بەسەر دوو بنکەی لەشکری لە دەرەوەی مەگادیشۆ.

دانیشتوانی گوندەکانی تەحسایل و وارمەهان کە نزیکەی 45 بۆ 60 کیلۆمەتر دوورن لە باشوری بەگادیشۆوە بە جیاجیا ڕایانگەیاندووە ملیتانەکان لە یەککاتدا هێرشیان کردۆتە سەر دوو کەمپی لەشکری.

سەرچاوەکانی لەشکر دەڵێن نزیکەی 45 بۆ 50 سەربازی حکومەت لە هەر یەک لەو کەمپانەدا بوون.

بەلایەنی کەم دوو سەرباز لە تەحسایل کوژراون لە کاتێکدا هێشتا زیانە گیانییەکانی کەمپەکەی گوندی وارماهان دیار نییە.

سەرچاوەیەکی لەشکری بە بەشی سۆماڵی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەو هێزەی کە لە بنکەی لەشکری بالیدۆگلەوە ڕەوانە کرا بۆمبی چیندراو بە کاروانەکەیاندا تەقییەوە.

دوو سەرکردەی لەشکری لە نێو ئەو چوار کەسەدا بوون کە لەو هێرشەدا کورژان و هەشت سەربازی تریش بریندار بوون.

ئەو تەقینەوەیە لە کاتێکدا بوو کە سەربازەکان بەرەو گوندەکانی تەحسایل و وارمەهان دەڕۆشتن بۆ هاوکاری کردنی ئەو هێزانەی حکومەت کە لەوێ هێرش کرابووە سەریان.

دانیشتوانی گوندەکان لەو بڕوایەدان زۆربەی سەربازەکان بەبێ زیان توانیان لەو هێرشە ڕزگاریان بێت. بە پێی ڕاپۆرتان ئێستا ملیتانەکان لەو دوو گوندە کشاونەتەوە.

گروپی ملیتانی ئەلشەباب بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەیان گرتۆتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG