Accessibility links

سەرۆکی تورکیا: سەربازان چوونەتە نێو ئەلبابەوە


سەرۆکی تورکیا دەڵێت سەربازەکانی و ئۆپۆزسیۆنی هاوپەیمانیان لە سوریا چوونەتە نێو شارۆچۆکەی ئەلبابەوە کە شوێنێکی سەرەکی داعشە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەممە بەر لە بەرێکەوتنی بۆ بەحرەین ڕایگەیاند ئەندامانی داعش دەستیان کردووە بە هەڵاتن لە ئەلباب، کە بۆ چەند هەفتەیەکە هێرشەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی دەستیپێکردووە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا کە چاودێری شەڕی ناوخۆی سوریا دەکات، ڕایگەیاندووە پێکدادانێکی سەخت هەبووە لە باکوور، ڕۆژئاوا و باشووری شارۆچکەکە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش بۆردومان شارۆچکەکەیان کردووە. هەتا ئێستا ئەوە پشتڕاست نەکراوە کە سەربازەکانی تورکیا لەناوجەرگەی شارۆچکەکە بن.

هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بە پشتیوانی تورکیا هەوڵ دەدەن بە پەلە ئەلباب بگرن بەر لەوەی هێزەکانی حکومەتی سوریای نەیاریان بگەنە ئەوێ.

.

XS
SM
MD
LG