Accessibility links

فڕۆکەخانەی هامبەرگی ئەڵمانیا چۆڵ دەکرێت


ئاگرکوژێنەوەکانی ئەڵمانیا سەدان سەرنشینیان لە فڕۆکەخانەی هامبەرگ کردە دەرەوە پاش ئەوەی 50 کەس بریندار بوون بەهۆی ژەهرێکی نەناسراو کە واپێدەچێت بە ڕێگای سیستەمی ئێرکۆندیشنی فڕۆکەخانەکە تێکەڵ بە هەوا بوبێت.

ئاژانسی دەنگوباسی DPA ئەڵمانی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاندووە نزیکەی 50 کەس کێشەی هەناسەهەڵکێشان و چاو کزانەوەیان هەبووە.

ئەوانەی کە لە فڕۆکەخانەکە دەرکرانە دەرەوە لە دەرەوەی فڕۆکەخانەکە لە کەشێکی زۆر ساددا چاوەڕوانیان دەکرد.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کاربەدەستان ڕایانەگەیاندووە کە هۆکاری ڕاستەقینەی ئەو ڕووداوە چی بووە.

XS
SM
MD
LG