Accessibility links

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە باشووری وڵاتەکە دەکەوێتە خوارەوە


ئاژانسێکی دەنگوباسی نیمچە فەرمی ئێران ڕادەگەیەنێت کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێزی دەریایی ئێران کەوتۆتە نێو شارۆچکەی جاسک لە بەندەری باشوور.

ڕاپۆرتەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ئاژانسی تەسنیم، کە پەیوەندی بە لەشکرەوە هەیە، دەڵێت دوکەڵێکی زۆر بەرزبۆوە لە ناوجەرگەی جاسک کە نزیکەی 1500 کیلۆمەتر دوورە لە تارانی پایتەختەوە. ئەو ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەکی زیاتری نەداوە.

جاسک بەندەرێکی ڕاوە ماسییە، و بنکەیەکی دەریایی ئێرانی لێیە لە دەریای عەمان.

ڕاپۆرت لەسەر بەربوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکە بچووکەکان شتێکی نەبیستراو نییە لە ئێران، کە کەشو هەوا زۆربەی جار خراپە یان پێوانەکانی سەلامەتی پشتگوێ دەخرێت.

XS
SM
MD
LG