Accessibility links

ئابێ: هەڵدانی موشەکی کۆریای باکوور مایەی پشودرێژی نییە


سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابێ دەڵێت هەڵدانی موشەکێکی نەناسراوی بالاستیکی کۆریای باکور بۆ ناو دەریا شتێکە کە بە هیچ شێوەیەک مایەی پشودرێژی نییە.

ئابێ شەوی شەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەپەلەدا شان بەشانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەم قسانەی کرد.

ئەو ڕێبەری ژاپۆن گوتیشی " پێویستە کۆریای باکوور بە تەواوەتی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسیشی نەتەوە یەکگرووەکان بەجێ بگەیەنێت." گوتیشی " لە میانەی کۆبونەوە ئاستبەرزەکەی کە لەگەل سەرۆک ترامپدا ئەنجامم دا ئەو دڵنیای کردمەوە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەمیشە لەگەڵ ژاپۆندا دەبێت، و بۆ سەلماندنی قسەکانی ئەوا لێرە لەم کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا لەگەڵمدایە."

سەرۆک ترامپیش لە لێدوانە کورتەکەی ئەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا گوتی " من دەمەوێت هەموان لەوە تێبگەن و بە تەواوەتی بزانن وڵاتە یەکگرتووکانی ئەمەریکا لە پشتی ژاپۆن دەبێت، لەسەدا سەد هاوپەیمانێکی گرنگمانە."

ئەم تاقیکردنەوەیەی کۆریای باکوور وەکو بەربەرەکانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ترامپ لێکدەدرێتەوە.

شەوی شەممە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند " هەڵدانی موشەکی مەودا مامناوەندی لە نزیک شاری کۆسۆنگی باکوری ڕۆژئاوا ڕوودیدا." ئاماژەی بەوەش کرد کە هەڵدراوە بۆ ناو دەریای ژاپۆن و " هیچ هەڕەشەیەک نەبووە بۆ سەر ئەمەریکای باکوور".

پیونگیاند هیچ بەیاننامەیەکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام شارەزایان دەڵێن زۆر پێی دەچێت ئەو ڕۆکێتە تەنها بتوانێت ژاپۆن بکات بە ئامانج نەک ئەمەریکا.

کۆریای باکور لە ساڵی ڕابوردوو دوو تاقیکردنەوەی ناوکی ڕێگەپێنەدراوی ئەنجام دا و نزیەکی 24 موشەکی هەڵداوە لە هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ فراوانکردنی چەکە ناوکییەکان و بەرنامەی موشەکی.

XS
SM
MD
LG