Accessibility links

سەرهەڵداوانی سوریا بە پشتیوانی تورکیا بەرەو شارۆچکەی ئەلباب پێشڕەوی دەکەن


گروپێکی چاودێی دەڵێت سەرهەڵداوانی سوریا بە پشتیوانی سەربازانی تورکیا بەرەو شارۆچکەی ئەلبابی ژێر دەستی داعش پێشڕەوییان کردووە.

ڕێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت هێزەکانی ئۆپزسیۆن دەستیان بەسەر نەخۆشخانەیەکدا گرتووە لە کاتێکدا بەرەو ناو شارەکە دەڕۆن.

ڕێکخراوەکە دەڵێت " هێزەکانی تورکیا و سەرهەڵداوانی هاوپەیمانیان لە هەڵمەتی مەرتاڵی فوراتدا توانیان بگەنە ناو کەناری ڕۆژئاوای شارۆچکەکەوە و چەند ناوچەیەکیان گرتۆتە دەست."

لە ڕۆژی دووشەممەوە ئەو شارۆچکەیە گەمارۆ دراوە. هێزەکانی دژە داعش هەتا ڕۆژی پێنجشەممە توانیان بەشێکی شارۆچکەکە کۆنترۆڵ بکەن بەڵام لەو دەمەوە پێکدادانی سەخت لە ئارادایە.

ڕۆژی هەینی هێزەکانی سەر بە حکومەت نزیکەی کیلۆمەترو نیوێک بەرەو باشووری کەناری شارەکە بەڕێکەوتن و هێزەکانی تورکیاش لە باکوورەوە.

داعش لە ساڵی 2014 بەشێکی زۆری سوریا و عێراقی کۆنترۆڵ کرد و لەوێوە خەلافەتەکەی ڕاگەیاند. تورکیا لە مانگی 8 ی ڕابوردوو دەستی بە ئۆپەراسیۆنی دەرکردنی داعش کرد لە سوریا.

XS
SM
MD
LG