Accessibility links

خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لە بەغدا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە


ڕۆژی شەممە لە میانەی خۆپیشاندانی دژە حکومەت لە بەغدای پایتەختی عێراق پۆلیسێک کوژرا. کاربەدەستانی پۆلیس و نەخۆشخانە دەڵێن 7 پۆلیسی تریش بریدنار بوون لەگەڵ دەیان خۆپیشاندەر.

خۆپیشاندەرانی سەر بە مەلای بەناوبانگی شیعە موقتەدا ئەلسەدر لە بەغدا کۆبونەوە بەمەبەستی دواکردن بۆ گۆڕینی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و یاسای کۆمسیۆن و ئەنجامدانی چاکسازی وڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

پێکدادان لە ناوەڕاستی بەغدا ڕوویدا لە کاتێکدا کە هێزەکانی ئاسیش گوللەی ڕاستەقینە و گازی فرمێسکڕژێنیان بەکار هێنا بۆ بڵاو پێکردنی خەڵکەکە. تیمێکی ئەسۆشیەیتد پرێس لە شوێنی ڕووداوەکە بینیویانە کە ئامبولانسەکان بە پەلە ئەو خۆپیشاندەرانەیان گواستۆتەوە کە تەنگەنەفەس بوون.

کاربەدەستانی نەخۆشخانە بە مەرجێک ناویان ئاشکرا نەکرێت بە ئاژانسەکەیان ڕاگەیاندووە پۆلیسێک بەهۆی بینداربوونی بە گوللە گیانی لەدەست داوە.

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەکرد، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان توانای ئەوەی نییە هەڵبژاردنێکی بێ خەوش ئەنجام بدات، بەو پێیەی کۆمسیۆنەکە لەلایەن حزبە سیاسییەکانەوە هەڵبژێردراون، بۆیە مەیلیان بۆلای حزبەکانیان هەیەو ناتوانن سەربەخۆ بن.

XS
SM
MD
LG