کۆمسێۆنی هه‌ڵبژاردنی تورکیا دووپاتی کرده‌وه 16ی مانگی 4 ڕۆژی ڕیفراندۆمی نیشتمانی ئەنجام دەدرێت به مه‌به‌ستی چاکسازی دەستووری که ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رۆکایه‌تییه‌کی به‌هێزه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی باڵای هه‌ڵبژارادن (سه‌عدی جۆفین) گوتی " دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی یاساکه له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌تورکیا بڵاوکرایه‌وه، کاته‌که ده‌ستنیشانکرا.
شایانی هه‌یه ئەم چاکسازییه ده‌سه‌ڵات بدات بە سه‌رۆک کۆمار کە وه‌زیره‌کان و گه‌وره کاربه‌ستانی حکومه‌ت دامه‌زرێنێت، په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، باری نائاسای ڕاگه‌ینێت و نیوه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ری له‌وڵاتدا دامه‌زرێنێت.
هه‌روه‌ها له‌پێشنیازه‌که‌دا هاتووه ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له 550 به‌رزکاته‌وه بۆ 600. ته‌مه‌نی بوون به‌ئه‌ندام په‌رله‌مانیش له 25 ساڵه که‌مکاته‌وه بۆ 18 ساڵ.