Accessibility links

ئەمەریکا دەستنیشان کردنی سەرۆک وەزیری پێشوی فەلەستینییەکان بۆ پۆستێکی UN ڕەتدەکاتەوە


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕێگەی گرت لە دەستنیشان کردنی سەرۆک وەزیری پێشووی فەلەستینییەکان بۆ ڕێبەرایەتی کردنی ئەرکی سیاسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا.

سەرۆک وەزیری پێشوی فەلەستینیەکان سەلام فەیاد
سەرۆک وەزیری پێشوی فەلەستینیەکان سەلام فەیاد

ڕۆژی پێنجشەممە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە نامەیەکدا ئەنجومەنی ئاسایشی لە پلانی دەستنیشان کردنی ئابوریناس سەلام فەیاد بۆ ئەو پۆستە ئاگادار کردووە. فەیادی کە لە ئاستی جیهانی ڕێزی لێدەگیرێت، تەمەنی 64 ساڵانە و لە ساڵی 2007 بۆ 2013 وەکو سەرۆک وەزیری دەسەڵاتی فەلەستینییەکان بوو و وەزیری دارایی کاری کردووە.

بەڵام باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی ڕۆژی هەینی بەیاننامەیەکی دەرکرد و تیایدا دەڵێت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نائومێدە بەرامبەر ئەم بژارەیە.

هەیڵی لە بەیاننامەکەدا دەڵێت " بۆ ماوەیەکی زۆرە نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی ناڕەوایانە لایەنگری دەسەڵاتی فەلەستینەیکان دەکات بۆ زیان گەیاندن بە هاوپەیمانانمان لە ئیسرائیل وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەمەودوا بە کردار نەک بە قسەکردن پشتیوانی هاوپەمانەکانمان دەکات."

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە نێو ژمارەیەکی کەمی ئەندامانی نەتەوە نەکگرتووەکاندایە کە بە فەرمی دانی نەناوە بە دەوڵەتی فەلەستیندا.

لە مانگی 12دا لە میانەی چەند ڕۆژی کۆتایی بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڤیتۆ نەکرد سەبارەت بە نیشتەجێگاکانی ئیسرائیل و ڕێگەی دا کە بڕیارەکە پەسەند بکرێت.

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ ئەو ئامادەنەبوونەی ئەمەریکا و خودی بڕیارەکەی بە مایەی شەرمەزاری لە قەڵەم دا و گوتی حکومەتەکەی پشتگوێی دەخات.

باڵیۆزی ئیسرائیل بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دانی دانەن ڕۆژی هەینی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تیایدا ستایشی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ دەکات بۆ پشتیوانی کردن لە وڵاتەکەی.

دانەن دەڵێت " ئەمە دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، قۆناغێک کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تەواوەتی لە پشتی ئیسرائیل دەبێت دژ بە هەر هەوڵێک بۆ زیان گەیاندن بە دەوڵەتی جولەکە."

ڕۆژی هەینی لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی پرسیار لە سەرۆک ترامپ کرا لەسەر پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل.

سەرۆکی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەی ‌هایۆمی ئیسرائیلی ڕاگەیاند کە ئاواکردنی نیشتەجێگاکانی ئیسرائیلی زیان بە پرۆسەی ئاشتی دەگەیەنێت.

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە سەردانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بکات و لە هەمان ڕۆژدا نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنی مانگانەی ئەنجام دەدات لەسەر مەسەلەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

XS
SM
MD
LG