Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: دانۆڵد ترامپ و کۆماری ئیسلامی ئێران


سەرۆک دانۆڵد ترامپ
سەرۆک دانۆڵد ترامپ

بەڕێوبەرایەتییەکەی دانۆڵد ترامپ سزای سەپاندۆتە سەر 13 کەس و زیاتر لە 10 کۆمپانیای کۆماری ئیسلامی ئێران وەک بەرسڤێک بۆ ئەو تاقیکرنەوە موشەکیە باڵستیکییەی تاران کردبووی.

ئەم هەنگاوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فشارێکی زیاترە بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ باس لە بەرنامەی ناوکی ئێران بکات.

واشنتۆن دەڵێت بەردەوامی پشتیوانی ئێران بۆ تێرۆریزم و هەروەهاش پەرەپێدانی موشەکی باڵستیکی مایەی هەڕەشە و مەترسین بۆسەر دۆستەکانی ئەمریکا لە جیهاندا و هەروەهاش بۆ ئەمریکا.

ئێران وەک دەگوترێت عەممارێکی گەورەی موشەکی کورت هاوێژ و مامناوەندی هاوێژی هەیە کە دەتوانن بگەنە ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی تری ئەمریکا لە ناوچەکەدا و بنکەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش.

لە نوسێنێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا نوسیویەتی " ئێران یاری بە ئاگر دەکات و بەوە نازانن سەرۆک ئۆباما چەند باش بوو بۆیان، بەڵام من نا."

میوانی بەرنامە:جەلیل ئازادیخا، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی

هێشتا دیار نییە ئایا ئەم هەنگاوە نوێیانەی بەڕێوبەرایەتی ئەمریکا چەندێک کاریگەرییان دەبێت لەسەر ئەگەر و نەگەری ڕاگرتنی پرۆسەکانی پەرەپێدانی موشەکی باڵستیکی لە لایەن ئێرانەوە.

شیکەرەوە لەو بڕوایەدان ئەم هەنگاوەی کۆشکی سپی بەشێکە لە ستراتیژیەتێکی گەورەتر و بەرفراوانتر بەرامبەر بە ئێران کە هەر تەنها لەسەر بنچینەی بەرنامەی موشەکی تاران نییە، بەڵکو پشتیوانییەکانی ئێران بۆ تێرۆریزم و جموجۆڵە زیانبەخشەکانی تری ئێرانیش لە خۆ دەگرێت.

تاران دەڵێت لەم هەفتەیەدا وەڵامی فەرمیانەی خۆی دەادتەوە هاوکاتی ساڵیادی شۆڕشی ساڵی 1979 ی گەلانی ئێران وەک ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران باسی کردووە.

ئایەتوڵا خامەنەئی لە یەکەم لێدوانیدا لەپاش سەپاندنی ئەم سزا نوێیانە گوتوویەتی " خەڵک وەڵامی ئەو سزایانە دەداتەوە لە ساڵیادی شۆڕشدا کاتێک دەڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ نیشاندانی هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی لە ئێران دەکرێن."

ئایا بەڕێوبەرایەتییەکەی دانۆڵد ترامپ دەتوانێت جموجۆڵەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سنوردار بکات؟

عێراق، سوریا، یەمەن، لوبنان کامیان دەبنە شوێنی بەرەنگاربوونەوەی بەرژەوەندییەکانی ئێران؟

ئایا مۆسکۆ دەتوانێت دەستبەرداری ئێران بێت لە ناوچەکەدا؟

ئایا ناکۆکییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران دەگەنە ئاستی پێکدادانی ڕاستەوخۆ؟

(جەلیل ئازادیخا) نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:38 0:00

XS
SM
MD
LG