وا چاوه‌روان ده‌کرێت په‌رله‌مانتارانی بریتانیا له رۆژی چوارشه‌ممه په‌سه‌ندی بریارێک بکه‌ن که ده‌سه‌ڵاتێکی زۆرتر به سه‌رۆک وه‌زیر تێرێزا مه‌ی ده‌به‌خشێ بۆ ده‌ستپێکردن به دانوستاندنه‌کانی کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.
هه‌فت مانگ له دووای ده‌نگدانی راپرسی مێژوویانه بۆ چوونه ده‌ره‌وه له بڵۆکی وڵاتانی 28 ئه‌ندام، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وا چاوه‌روان ده‌کرێ به مه‌ی رێگا بدات له ده‌ستپێکردن به وت‌و وێژ کردن له‌سه‌ر به‌ندی 50 ی په‌یمانی لیشبۆنی یه‌کێتیی ئه‌وروپا.
پرۆژه یاساکه هێشتا پێویستی به په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجومه‌نی لۆردانه که له‌وێدا له‌وانه‌یه به‌رهه‌ڵستیه‌کی زۆرتر هه‌بێت له لایه‌ن هاوکاره هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌کانیانه‌وه که نگرانیه‌کی که‌متریان هه‌یه‌له باره‌ی راوه‌ستان دژ به زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران که له ده‌نگدانه‌کانی مانگی شه‌ش پشتێوانیان لە کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کرد.