کاربه‌ده‌ستان ووتیان پۆلیسی ئه‌ڵمانیا و بریتانیا له رۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستیان به زنجیره‌یه‌ک له هێڕشه‌کانیاندا کردوون به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه دژ به دوو گومان‌لێکراو گوایه به یارمه‌تیدانی گروپه جیهادیـیەکان له سوریا .
ئه‌و دوو گومانلێکراوه که ناوه‌کانیان ئاشکرا نه‌کراوه به یارمه‌تی دانی به‌ره‌ی النوسره که له ساڵی رابوردوو له القاعده جیابونه‌وه و به‌ره‌ی (فتح الشام) یان درووستکرد، تاوانبار کراوون.
داواکاری گشتی ئه‌ڵمانیا ووتی پۆلیس هه‌ر سه‌ر له به‌یانیه‌وه په‌لاماری چه‌ندین ماڵیان داوون له ئیاله‌تی Rine Westphlia له رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا و هه‌ر وه‌ها له بریتانیا. هه‌ردوو گومانلێکراوه‌که به‌وه تاوانبار کراوون له کۆکردنه‌وه یارمه‌تی و ناردنی ماشینی ئه‌مبۆڵانس، ئامێری پزشکی و خواردن وکه‌ره‌سته‌ی پزشکی بۆ گروپه‌که له سوریا.
داواکاری گشتی فیدراڵی ئه‌ڵمانی له به‌یاننامه‌یه‌کدا ووتی په‌لاماردانه‌کان به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه بوه بۆ یارمه‌تیدانی له که‌یسێکدا دژ به گومانلێکراوه‌کان.