Accessibility links

سه‌رهه‌ڵداوانی سه‌ر به‌ تورکیا کۆنترۆڵی بڵندییه‌کانی ده‌وروبه‌ری الباب ده‌که‌ن


.

له‌شکه‌ری تورکی له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ووتی هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا به‌ پشتێوانی تورکیا کۆنترۆڵی گرده‌ ستراتیژیه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاروچکه‌ی الباب کردوون که‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه‌.

رێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه‌ بریتانیا که‌ چاودێری شه‌ر له‌ سوریا ده‌کات ووتی هێزه‌کانی تورکیا و سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی سوری له‌ دره‌نگانێکی رۆژی سێشه‌ممه‌دا ده‌ستیان به‌ کردارێکدا کردوون و ناوچانێکدا له‌ رۆژئاوای ده‌ره‌وه‌ی الباب دا کۆنترۆڵ کردوون.

شارۆچکه‌که‌ که‌ ناوچه‌یه‌کی کلیلی و سه‌ره‌کیه‌ له‌ باکوری سوریا که‌ تا دێت خاڵی چه‌ق و ناوه‌ندی شه‌ری لایه‌نه‌کانه‌.

حکومه‌تی سوریا ده‌مێکه‌ له‌ باره‌ی چالاکیه‌کانی تورکیاوه‌ له‌ سوریا سکاڵا ده‌کات به‌ تاێبه‌تی له‌و کاته‌ی تورکیا ده‌ستی به‌ کرداری په‌رژینی فوراتی کرد.

سه‌رۆکی تورکی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان ووتی هێڕشه‌کان وڵامدانه‌وه‌ بوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر زنجیره‌ هێڕشانێکدا له‌ تورکیا و هه‌ر وه‌ها کۆتایی هێنان به‌ مه‌ترسیه‌کانی گروپه‌کانی تیرۆر له‌ نێوانیاندا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و شه‌رکه‌رانی کوردی سوریا.

XS
SM
MD
LG