Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ڕێز لە سەرۆکی ڕوسیا دەگرێت بەڵام دڵنیا نییە لەوەی کە پێکەوە بگونجێن


سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەڵێت هەرچەندە ڕێز لە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن دەگرێت بەڵام مەرج نییە لەگەڵ یەکدا پێکبێن. ترامپ لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاندووە " من گوتم باشتروایە لەگەڵ ڕوسیا ڕێکبکەوێن لەوەی ڕێکنەکەوین. و ئەگەر ڕوسیا هاوکاریمان بکات لە شەڕی دژ بە داعش، کە شەڕێکی سەرەکییە، و تیرۆرسمی ئیسلامی لە سەرانسەری جیهان ، ئەمە شتێکی باشە، بەڵام ئایە دەتوانم لەگەڵیدا پێکبێم ئەوە نازانم."

کاتێک پرسیاری لەسەر ئەو کوشتنکارییانە لێ کرا کە پوتن لە ڕابوردوودا ئەنجامی داوە و چۆن ترامپ ڕێزی لێ دەگرێت لە کاتێکدا ئەم مێژووە دەزانێت ترامپ ڕوسیای لەگەڵ ئەمەریکا بەراورد کرد.

بە پێی بەشێی وتووێژەکە کە بڵاو کراوەتەوە ترامپ دەڵێت "زۆر بکوژ هەن. ئێمەش بکوژی زۆرمان هەیە، بیر لە چی دەکەیتەوە ئایە وڵاتەکەی ئێمەش زۆر بێتاوانە؟."

بۆ وەڵامداندانەوەی ئەو قسانە سەرۆکی زۆرینەی سینات مچ مکانەڵ لە وتووێژێکیدا لەگەڵ کەناڵی CNN گوتی بڕوا ناکات هیچ لێکچوونێک لە نێوان ئەمەریکا و پوتن هەبێت.

ئاژانسەکانی زانیاری ئەمەریکا ڕوسیایان تاوانبار کردووە بە هاککردنی کۆنگرەی پارتی دیموکات و دەستخستنە ناو هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە.

ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن لە ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ یەکدا کرد کە کۆشی سپی بە " دەستپێکێکی بەرچاوی باشکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا کە پێویستی بە چاککردنەوەی هەیە" لە قەڵەمی دا.





XS
SM
MD
LG