ڕوسیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە پشتیوانی لە بەردەوامبوون لە وتووێژی ئاشتی سوریا دەکات لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان.
دوواین خولی تووێژێژەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر سوریا بڕیار بوو لە 8 ی مانگی 2 لە ژنێڤ دەستپێبکاتەوە. بەڵام وەزیری درەوەی ڕەوسیا سەرگێ لاڤرۆڤ هەفتەی ڕابوردوو ڕایگەیاند کە دووا خراوە.
دیپلۆماتان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگیاند ئێستا بۆ 20 مانگی 2 دانراوە. نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستیڤان دیماستۆرا دەڵێت ئەو بڕیاری دا کۆبونەوەکە دووا بخات بۆ ئەوەی سود لە کۆبونەوەکانی نێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن لە ئستانا ببینێت.
کۆبونەوەی ئەستانا مانگی ڕابوردوو کۆتاییپێهات لە کاتێکدا ڕوسیا تورکیا و ئێران کۆک بوون لەسەر پێداچوونەوە بەسەر گازندەکانی کردنی حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن بۆ سەرپێچی کردن لە ئاگرتبەستەکەی کە لەلایەن مۆسکۆ و ئانکەرەوە ئەنجام درابوو.
لاڤرۆڤ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند وتووێژەکانی ئەستانای نێوان نوێنەرانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد و گروپەکانی ئۆپزسیۆن هەنگاوێکی سەرتاسەری بوو لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بەڵام جێگای وتووێژەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناگرێتەوە.
لاڤرۆڤ گوتی " ئێمە بە نیاز نین کۆبونوەکانی ژنێڤ بە فۆرماتی ئەستانا بگۆڕینەوە".