ڕێبەری ئەلقاعیدە لە یەمەن پەیامێکی دەنگی باڵاو کردۆتەوە کە تیایدا سەرۆک دانۆڵد ترامپی بە " سەرشێتە نوێی کۆشکی سپی" وەسف کردووە و دەڵێت هێرشی ئەمدواییانەی ئەمەریکا بۆ سەر گروپەکەیان 25 کەسی تێدا کوژراوە کە 11 ژن و منداڵیشی تێدا بوون.
لەو پەیامە دەنگییەی شەوی شەممەی بۆ لایەنگرانی قاسم ئەلڕیمی دەڵێت " سەرشێتە نوێیەکەی کۆشکی سپی گورزێکی کوشندەی بە دەستی ئێوە لێدراوە لە یەکەم چالاکی ترام لە یەمەن دا".
ئەلڕیمی نێوی ئەو 29 کەسەی ئاشکرا کرد کە لە هەڵمەتەکەی 29 ی مانگی 1 دا کوژراون و دەشڵێت ژمارەیەک سەربازی ئەمەریکایش کوژراون یان بریندار بوون.
هەتا ئێستا ڕاستی و دروستی ئەو پەیامە دەنگییە پشتڕاست نەکراوە بەڵام دەنگەکە وەکو دەنگەکانی پێشتری بڵاوکراوەکانی ئەلڕیمییە.
لەشکری ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە سەربازێکی هێزی دەریایی لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراوە.