Accessibility links

پۆلیسی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی دژە داعشدا زیاتر لە 400 کەس دەستگیر دەکات


ئاژانسێکی سەر بە حکومەتی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیادن پۆلیسی دژە تیرۆرسی تورکیا زیاتر لە 440 کەسی بە تاوانی پەیوەندی هەبونیان بە ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامییەوە دەستگیر کردووە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵو دەڵێت 60 گومانباری داعش، کە زۆربەی هەرە زۆریان خەڵکی بیانین لە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەشەممە لە ئانکەرەی پایەتەخت دەستگیر کران.

ئاژانسەکە دەشڵێت 445 کەس دەستگیر کران لەو ئۆپەراسیۆنەی پۆلیسی دژە تیرۆر لە چەند شارێک لە ناویاندا ئیستەنبوڵ و غازیعەنتاب لە نزیک سنوری سوریا.

دواین ئۆپەراسیۆن لە هەرێمی سانلیئورفای باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ئەنجام درا کە پۆلیس لەوێ زیاتر لە 100 گومانباریان لە چەند شوێنی جیاواز دەستگیر کرد و چەند مەتریاڵێکی داعشیان دۆزییەوە.

هێزەکانی ئاسایش هەروەها گەشتن بە 9 گومانباریش کە گوایە ئامادەکارییان دەکرد بۆ هێرشێک لە شاری ئزمیری باکوری ڕۆژئاوا.

ئەنادۆڵو ئاماژەی بەوە نەکردووە کە گومانبارەکان خەڵکی چ وڵاتێکن بەڵام دەڵێت 10 کەسیان تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە.

XS
SM
MD
LG