Accessibility links

دادگای پێداچوونەوە داواکارییەکی حکومەت ڕەت دەکاتەوە


دادگایەکی پێداچوونەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داواکاریەکەی بەڕێوەبەرایەتی ترامپی ڕەت کردوە بۆ دەستبەجێ نوێکردنەوەی فەرمانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ ڕێگەگرتن لە وڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینە موسوڵمان لە هاتنە ناو ئەمەریکاوە.

دادگای پێداچوونەوەی سانفرانسیسکۆ سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە داوای لە بەڕێوەبەرایەتی ترامپ و ولایەتی واشنتۆن کردووە هەتا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەڵگەی زیاتر بخەنە ڕوو.

پارێزەری گشتی بە وەکالەت نۆئل فرانسیسکۆ لە کۆبونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی حکومەتدا سور بوو لەسەر ئەوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی بە شێوەیەکی گشتی پارێزراوە لە کۆنترۆڵی داوەری، لەسەر ئەوەی کە کێ بتوانێت بێتە ناو وڵاتەکەوەو کێ نەتوانێت.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە داوای پێداچوونەوەی کرد بەسەر بڕیارەکەی دادوەرێکی فێدراڵی ولایەتی واشنتۆن بۆ ڕاگرتنی بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ ماوەیەکی کاتی.

چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی دادگایەکی فێدراڵی بڕیارەکەی ترامپی ڕاگرت، سەرۆک چەندین ڕەخنەی لەو دادوەرە گرت، و هۆشداری دا کە ئەو بڕیارە ڕێگە خۆش دەکات چەندین خەڵکی خراپ و مەترسیدار بێنە ناو وڵاتەکەمانەوە.

"

XS
SM
MD
LG