Accessibility links

هێڵی ئاسمانی قەتەر ڕێگەر بە هاووڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینە موسوڵمان دەدات گەشت بۆ ئەمەریکا بکەن


هێڵی ئاسمانی قەتەر سەرنشینەکانی ئاگادار دەکاتەوە کە هاووڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینە موسوڵمان کە لە هەفتەی ڕابوردوو ڕێگەیان لێ گیرا بچنە ناو ئەمەریکاوە، ئەگەر ڤیزای تەواویان هەیە بۆ ناو ئەمەریکا یان کارتی سەروزیان هەیە ڕێگەیان پێ دەدرێت بچنە ناو ئەمەریکاوە.

ئەو هێڵە ئاسمانییە ئەم ئاگاهیەی لەزاری کاربەدەستانی پاراستنی سنوری ئەمەریکاوە ڕاگەیاندووە.

هێڵی ئاسمانی قەتەر کە سەر بە حکومەتە یەکێکە لە ژمارەیەکی کەمی هێلە ئاسمانییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە گەشتی ڕاستەوخۆی هەیە بۆ ناو چەند شارێکی ئەمەریکا. وەکو زۆربەی وڵاتانی تری کەنداو سەرنشینەکانی هێڵی قەتەریش زۆربەیان خەڵکی وڵاتانی ترن و قەتەر وەکو شوێنی گۆڕینی فڕۆکەکە بەکار دەهێنن.

سەرنشینەکان دەتوانن لە دۆحاوە ڕاستەوخۆ بگەنە نیویۆرک، شیکاگۆ، لۆس ئەنجلس، مەیامی و واشنتۆن.

___

XS
SM
MD
LG