Accessibility links

ئێران: ئەگەر دوژمنەکانمان هەڵە بەکەن ئەوا موشەکەکانمان دەبارێن بەسەریاندا


سەرکردەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت موشەکەکانی ئێران بەسەر دوژمنانی وڵاتدا دەبارێت ئەگەر شتێکی هەڵە بکەن.

ژەنەڕاڵ ئەمیر عەلی حاجیزادە دەڵێت " ئەگەر دوژمان هەڵەیەک بەکەن ئەوا موشەکەکانمان بەسەریاندا دەبارێت."

لێدوانەکانی حاجیزادە لە میانەی مانۆڕێکی لەشکری بوو کەلەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئەنجام درابوو بۆ تاقیکردنەوەی موشەک و سیستەمی ڕاداریان.

ئەم مانۆڕە لەشکرییە ڕۆژێک پاش ئەوە بوو کە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک دانۆڵد ترامپ سزای نوێی خستە سەر ئێران بەهۆی تاقیکردنەوەی موشەکی ئەم دواییانەی. ئەم سزا نوێیە دەیان کەسایەتی و کۆمپانیا دەکاتە ئامانج.

XS
SM
MD
LG