Accessibility links

هێزە کوردەکان هێرشێکی نوێ بەرەو ڕەققە دەستپێدەکەن


هێزە کوردەکانی کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات لە باکوری سوریا هێرشێکی نوێیان دەستپێکردووە بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی شارۆچکەو گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەققەی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

ئەو هێرشە نوێیەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا کە خانمە گوتەبێژی هێزەکان جیهان شێخ ئەحمەد خوێندییەوە، ڕاگەیەندرا.

ئەو گوتی ئەمە سێهەم قۆناغی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەققەیە، کە لە مانگی 11 ی ڕابوردوو دەستیپێکرد.

مەبەستی سەرەکی ئەم ئۆپەراسیۆنە جیاکردنەوەی ڕەققەیە لە ناوچەکانی تری ژێر دەستی داعش بەر لەوەی هێرش بکرێتە سەر خودی شارەکە.

ئەم ڕاگەیاندنە ڕۆژێک پاش ئەوە بوو کە فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا دوو پردی لە باشوری کەناری ئەو شارەی کە داعش بە پایتەختی خەلافەتکەی دەزانێت، لە ناو برد.

XS
SM
MD
LG