Accessibility links

دادوەرێک لە سیاتڵ ڕێگە لە فەرمانی کۆچبەری سەرۆک ترامپ دەگرێت


دادوەرێکی فێدراڵی لە سیاتڵ ڕۆژی هەینی فەرمانیدا لە سەرانسەری وڵاتدا بەربەست بخرێتە بەردەم فەرمانەکەی هەفتەی ڕابوردووی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بۆ ڕێگەگرتن لە وڵاتیانی 7 وڵاتی دیاری کراو لەوەی کە بێنە ناو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە.

بڕیاری ڕاگرتنی ئەو فەرمانە لەلایەن دادوەرەکەوە بە شێوەیەکی کاتی ئاستەنگێکی گەورە دەخاتە بەردەم بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ، هەرچەندە بەڕێوەبەرایەتیەکە دەتوانێت پێداچوونەوە بەسەر بڕیارەکەدا بکات و بەردەوام بێت لەسەر ڕێبازەکەی.

پارێزەری گشتی ولایەتی واشنتۆن نۆوا پورسڵ گوتی " ڕۆژێکی زۆر خۆشە بۆ فەرمانی یاسا لەم وڵاتەدا."

دادپرسی گشتی ولایەتەکە بۆب فێرگسن گوتی " ئەم بڕیارە لە ئێستادا فەرمانی سەرۆکایەتی ڕادەگرێت ". گوتیشی چاوەڕاوان دەکات حکومەتی فێدڕاڵی ڕێز لە بڕیارەکە بگرێت.

ئەو فەرمانەی کە لە 27 ی مانگی 1 سەرۆک ترامپ مۆری کرد بۆ ڕێگەگرتن لە وڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینە موسوڵمان لە هاتنە ناو ئەمەریکاوە بوو بەهۆی پشێوی لە فڕۆکەخانەکانی ئەمەریکا. ژمارەیەک لە گەشتیاران ڕێگەیان پێنەدرا بێنە ناو ئەمەریکاوە، سەدان کەس لە فڕۆکەخانەکان ڕاوەستابوون بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژ بەو بڕیارە. جگە لەمە چەندین خۆپیشاندانی گەورە چەندین ولایەتی ئەمەریکا دژ بەو بڕیارە درا.

سەرۆک ترامیش دەڵێت ئەو بڕیارە دژ بە هیچ ئاینێک نییە و تەنها پەیوەندی بە ئاسایشی ئەمەریکاوە هەیە.

XS
SM
MD
LG