Accessibility links

هەڵوێستی ڕێبەرانی ئەوروپا لەسەر بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ


ڕێبەرانی یەکێتی ئەوروپا نیگەرانی دەردەبڕن لەمەڕ ژمارەیەک لە ڕێبازەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، بەڵام لە کۆبونەوەی لوتکەیی ماڵتا ڕایانگەیاند کارکردن لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەر ئەرکی سەرەکیان دەبێت.

جۆسف موسکاتی سەرۆک وەزیری ماڵتا کە میوانداری کوبونەوەی 28 وڵاتی یەکێتی ئەوروپای کرد، ڕایگەیاند " بێگومان نیگەرانی هەبوو لە نێوا یەکێتی ئەوروپادا لەمەڕ ژمارەیەک لە بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا و هەندێک لە ڕەفتارەکای کە ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گرتویەتییە بەر."

ئەو گوتیشی هیچ هەستێکی دژە ئەمەریکا بەدەی نەکراوە تەنها ئەو هەستە هەبووە کە پێویستە بە هەمان شێوە کار لەگەڵ ئەمەریکادا بکرێت، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانرێت کاتێک پرینسیپەکان تێکەڵ کاروبار دەبن ناتوانین بێدەنگ بین.

بەرپرسی ئەنجومەنی ئەوروپا دانۆڵد تەسک ڕایگەیاند ئەوروپا هێشتا پەیوەندی هەردووسەری ئەتلانتیک لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە ئەرکی سەرەکی دەزانێت.

تەسک بە لە کۆبونەوەکە بە ڕۆژنامەوانانی گوت " هیچ گومانم لەوەدا نییە کە هێشتا ئەرکی سەرەکی سیاسی هەمومان پاراستی پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ ئەمەریکا دژ بە دوژمنەکانی."

سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا هۆلاند داوای یەکگرتووی ئەوروپای کرد بەر لە پەیوەندیەیکانی لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا.

هۆلاند لە دەمی گەیشتنی بۆ کۆبونەوەکە گوتی " زۆر لە وڵاتان دەبێت درک بەوە بکەن کە داهاتوویان لە یەکێتی ئەروپادا دەبێت، لە بری ئەوەی کێ بزانێت پەیوەندی دوولایەنە لەگەڵ ئەمەریکادا چییە."

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ گوتی " هەتا ئێمە زیاتر ڕوون بین لەسەر کە چۆن لە ڕۆڵی خۆمان لە جیهاندا دەڕوانین، باشتر دەتوانین پشت بە پەیوەندی ئەوبەری ئەتلانتیک ببەستین."

دوابەدوای کۆبونەوەکە سەرۆک وەزیری بەریتانیا تەریسا مەی بەرگری لە کۆبونەوەی ئەمدواییانەی خۆی کرد لەگەڵ سەرۆک ترامپ سەرەڕای نیگەرانییەکان لە نێو ڕێبەرانی یەکێتی ئەوروپادا سەبارەت بە سیاسەتی لەمەڕ ئەوروپا. ئەو گوتی لە کاتێکدا بەریتانیا پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ ئەمەریکا دەخوازێت هەروەها دەیەوێت ئەورپایەکی بەهێزیش ببینێت.

نیگەرانییەکان لەمەڕ بەڕێوەبەرایەتی ترامپ باڵی کێشابوو بەسەر وتووێژەکانی ئەو لوتکەییە، لە ناویاندا بابەتەکانی جیابونەوەی بەریتانیا لە ئەورپا و مەسەلەی کۆچبەران.

XS
SM
MD
LG