Accessibility links

کۆشکی سپی: دروستکردنی نیشتەجێگاکان لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕەنگە یارمەتیدەر نەبێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتی


بەڕێوەبەرایەتی ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند دروستکردنی نیشتەجێگای نوێ یان فراوانکردنی نیشتەجێگا لە ناوچە داگیرکراوەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕەنگە هاوکار نەبێت بۆ گەیشتن بە ئاشتی لەگەڵ فەلەستینییەکاندا. ئەم هەڵوێستەش زۆر نەرمترە لە ڕاگەیاندنەکانی پێشتری سەر بە ئیسرائیلی.

لە بەیاننامەیەکی کە دوو هەفتە بەر لە سەردانەکەی بینیامین ناتانیاهو بۆ بینینی سەرۆک ترامپ بڵاو کراوەتەوە، کۆشکی سپی دەڵێت بەرێوەبەرایەتییەکە " هیچ هەڵوێستێکی فەرمی نەبووە لەسەر دروستکردنی نیشتەجێگا."

سەرۆک ترامپ پێشتر ئەو ئاماژەیەی پێوە دیار بوو کە ڕەنگە هەڵوێستی نەرمتر بێت لە ئاست پرۆژەی نیشتەجێگاکان بە بەراورد لەگەڵ سەرۆکی پێشوو باراک ئۆباما. ئەم بەیاننامەیەی کۆشکی سپی ئاماژە بە شێوازێکی جیاوازی ڕەفتاری بەڕێوەبەرایەتی نوێ دەکات لەمەڕ نیشتەجێگاکان.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت " لە کاتێکدا ئێمە لەو بڕوایەدانین کە هەبوونی نیشتەجێگاکان تەگەرە بخاتە بەردەم ئاشتی، ئاواکردنی نیشتەجێگای نوێ یان فراوانکردی ئەوانەی کە ئێستا هەن لە دەرەوەی سنورەکانی ئێستایان ڕەنگە هاکار نەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانج."

ڕەنگە ئەم بەیاننامەیەی کۆشکی سپی ببێتە هۆی بێهیواکردنهی زۆر ڕاستڕەوەکانی ئیسرائیل کە هیواداربوون سەرۆک ترامپ لایتی سەوزیان بۆ هەڵکات بۆ دروستکردنی نیشتەجێگای جولەکە لە کەناری ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتی ئورشەلیم.

XS
SM
MD
LG