Accessibility links

ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ: گروپێکی چەکداری شیعە ئەو پیاوە سوننانە دەستگیر دەکەن کە لە موسڵ هەڵاتوون


گروپێکی مافەکانی مرۆڤ هۆشداری دەدات کە ملیتانەکان لە ناو لەشکری عێراقدا ئەو پیاوانەیان دەستگیر کردووە کە لە موسڵ هەڵاتوون و لە گرتوخانەیەکی دیارینەکراو دیانناون کە لەوێ پەیوەندییان لەگەڵ جیهانی دەرەوە بچڕاوە.

لە ڕاپۆرتێکی کە لە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو کرایەوە، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هۆشداری شیانی زۆری هەراسانکردنی ئەو زیندانیانەی داوە کە پاش لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە گیراون و هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ دەرەوەدا نییەو هیچ زانیاری تەواویش نەدراوە بە خێزانەکانیان کە لەکوێن یان بەهۆی چییەوە گیراون.

لاما فاکی جێگری بەڕێوەبەری ئەو گروپەی مافەکانی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت " دۆسێ لە دوای دوێسی، کەسوکارەکان دێن پێمان دەڵێن کە ئەندامە نێرینەکانی خێزانەکانیان لەلایەن ئەو گروپەوە ڕێگەیان لێ گیراوە و وونبوون، لە کاتێکا ئێمە بە تەواوەتی نازانین چی بەسەر ئەم پیاوانەدا هاتووە. نەبوونی ڕوونی و ئاشکرایی بەتایبەتی بۆ خێزانەکانیان بووەتە هۆی نیگەرانییەکی ڕاستەقینە."

گوتەبێژی میدیایی حەشدی شەعبی وەڵامی داواکارییەکی دەنگی ئەمەریکای نەدایەوە بۆ لێدوان لەسەر ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ.

ئەو خێزانانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ هەڵاتوون و بەهەمان پرۆسەدا تێپەڕ بوون هەمان بەسەرهاتیان بۆ لێکۆڵەرانی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ گێڕاوەتەوە. ئەوان گوتویانە کە بەشەودا پڕۆسەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و پیاوەکانیان و کوڕەکانی کە تەمەنیان لە 15 ساڵ زیاتر بووە جیاکراونەتەوە لە ژن و منداڵەکان.

XS
SM
MD
LG