Accessibility links

منداڵانی فرەفەرهەنگەکان لە قوتابخانەیەکی بەهەشتی لە کالیفۆرنیا دەخوێنن


بە دووری 15 کیلۆمەتر لە سنووری نێوانی ئەمەریکاو مەکسیک خوێندنگەیەکی سەرەتایی گەورە هەیە لە لەناوچەی کالیفۆرنیا، هەروەها یەکێکە لە هەمەڕەنگترین شوێنی ولایەتەکە کە لە 35% یان زمانی ئینگلیزی فێردەبن، نزیکەی نیوەی قوتابخانەکەی ناوچەکە پرپۆگرامی خوێندن بە دوو زمانی جیاوزە.

فرانسیسکۆ ئیسکۆبیدۆ سەرپەرشتیاری قوتابخانەی چۆلا ڤیستا دەڵێت "ئێمە ئیسپانییەکان وەک خەڵکی رەسەن دەبینین، بەرپرسیارێتی نیە، لەبەرئەوە ئێمە ئەم دەوڵەمەندییە بەکاردەهێنین کە پێکەوە دێن و وە بینای لەسەر دەکەین."

دوابەدوای پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک لە 2016 دا وتاری دژ بەکۆچبەران ئەو خێزانانەی کردە ئامانج کە ناونوس نەکراون، ئەمە وایکرد کە قوتابخانەکانی کالیفۆرنیا هەڵوێست وەربگرن.

ئیسکۆبیدۆ نامەیەکی ناردووە بۆ دایکان و باوکان و دڵنیایان دەکاتەوە کە قوتابخانە سەرەتاییەکەیان شوێنێکی سەلامەتە بەبێ رەچاوکردنی رەوشی هاوڵاتیبوونیان.

بەڵام لە چولا ڤیستا پۆلەکە تەنها زیاترە لە پەناگەیەک، ئێرە ئەو شوێنەیە کە ئاهەنگ دەگێرن بەبۆنەی خوێنەواری هەمەڕەنگیەوە و دووانەی زمانی ئاخاوتنەوە.

ئیما شانسیز شارەزا لەبواری زمان و پەروەردەدا دەڵێت "خوێندکارەکانی ئێمە لەهەردوو وڵاتەکەوە دێن و دەڕۆن، لەبەرئەوە ئێمە دەمانەوێت توانستی مامۆستاکانمان بەهێز و بونیادبنێین بۆ هاوکاری مناڵەکان بە هەردوو زمانەکە."

ڤالێرا کە لە شەشی سەرەتاییە، بە رەگەز خەڵکی تیوانایە، پێناسەی توانای خۆی دەکات وەک شتێکی گرنگ کە توانای قسەکردنی هەیە بە دوو زمانی جیاواز و بەشێوەیەکی ئاسایی هاتوچۆی پەڕینەوەی سنور دەکات و دەڵێت "بەشێوەیەکی سەرەکی دەرۆم و دەگەڕێمەوە، سەردانی باوکم دەکەم و دەگەڕێمەوە بۆ لای دایکم و دواتر دەڕۆم بۆ قوتابخانە".
هاوکات کەسانی دیکەش دەڵێن زانینی دوو زمانی جیاوازی ئاخافتن گرنگە، لەبەرئەوەی دەتوانن لەگەڵ هاوزمانانی خۆیان و کەسانی دیکەدا قسەبکەن.

لوسیا خوێندکاری چواری سەرەتایی دەڵێت "هەست بە دڵخۆشی دەکەم لەبەرئەوەی من لەگەڵ باپیرە و داپیرەمدام و من لەڕاستیدا من دڵمخۆشە کە دەیانبینم لەبەرئەوەی کات زوو دەڕوا، کەواتە واباشترە من لەگەڵ داپیرە و باپیرەمدا بمێنمەوە تا ئەوکاتەی لەژیاندا ماون".

لوسیا ئاواتەخوازە کە توانا زمانەوانییەکانی رێپێبدات کە ئیشێکی باش بدۆزێتەوە و خەڵکانی زیاتری کولتورەکانی دیکە لەتەواوی جیهاندا ببینێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:54 0:00

XS
SM
MD
LG