Accessibility links

گروپێکی دژە گەندەڵی نیگەرانی لەمەڕ بەرکەوتنی بەرژەوەندی لە بەڕێوەبەرایەتی ترامپ دەردەبڕێت


گرووپی دژه‌ گه‌نده‌ڵی ڕێکخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌ڵه‌تی بنکه‌ له‌ به‌رلین ده‌ڵێت " هه‌ست به‌نیگه‌رانی ده‌کات ده‌رباره‌ی گوایه‌ به‌رکه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌حسوبیه‌ت له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی ترامپدا هه‌یه‌و له‌وانەیه‌ زیانی بۆ بۆچوونه‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌کان سه‌باره‌ت به‌ئه‌مەریکا و توانی به‌رده‌وامبوونی جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی هه‌بێت، به‌وپێیه‌ی وه‌ک پێشڕه‌وێک داده‌نرێت له ‌هه‌وڵه‌کانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا.

ئه‌وگرووپه‌ی ‌بنکه‌ له‌ به‌رلینه‌، له‌و دۆخه‌ی ئاماژه‌ به‌ نیگه‌رانی له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی نوێدا ده‌کات هیچ وشه‌یه‌ک ناڵێن و نادرکێنن.

ڕۆبێرت بارینگتن له‌ڕێکخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌ڵه‌تی ده‌ڵێت " مه‌ترسیه‌کان ده‌رباره‌ی وڵاته‌یه‌ کگرتووه‌کانی ئەمەریکا چڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌، بیروڕاکان ده‌رباره‌ی به‌رکه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه‌، باش به‌ڕێوه‌نه‌بردن، مه‌حسوبیه‌ت و ده‌مکووتکردنی میدیا. بۆیه‌ ئه‌م دۆخانه‌ی له‌داهاتوودا بۆی ده‌گه‌رێین له‌وانه‌یه‌ له‌ئاستی به‌رزی ئه‌مەریکا له‌جیهاندا که‌مبکاته‌وه‌.

سه‌رۆک دانۆڵد ترامپ به‌ڵینیدا وه‌ک ده‌ڵێت "گۆماوەکان ووشک کات"، ده‌سه‌ڵات له‌که‌سانی واشنتن بسه‌نێته‌وه‌ و بێگه‌رێنێته‌وه‌‌ بۆ گه‌ل.

سه‌رۆکی ڕێکخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ڵێت "به‌ڵام بڕیاردانی ترامپ به‌دانانی زاواکه‌ی وه‌ک ڕاوێژکاری باڵا له‌وانه‌یه‌ زیان به‌وێنه‌ی ئه‌مەریکا بگه‌ێنێت وه‌ک ڕابه‌رێک له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی".

بارنگتن ده‌ڵێت: "ڕۆڵێکی گرنگ و سه‌رکه‌وتوی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ ناکرێت وه‌ک ‌مۆڕاڵێکی ده‌سه‌ڵاتداری به‌که‌سانی‌که‌ بڵێیت به‌و شێوه‌ تایبه‌تی ئه‌و ده‌یه‌وێت بژیت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ کێشه‌".

ڕێکخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌ڵه‌تی سه‌رنجی ئه‌وه‌ی داوه‌ نیشانه‌ی دروستی گه‌نده‌ڵی هەیە‌، پاڵێوراوه‌کانی ترامپیش له‌پرۆسه‌که‌دا به‌ره‌وپێش ده‌چن. له‌هه‌موویان دیار ترین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ پاڵێوراو ریکس تیلرسن.

جه‌یکووب پاراکیلاس له‌ناوه‌ندی جاتهام هاوس که‌ به‌فه‌رمی ناسراوه‌ به‌ په‌یمانگای پاشایه‌تی بۆکاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌مباریه‌وه‌ ده‌ڵێت " له‌وباوه‌ڕه‌دام ریکس تێلرسن کارێکی باشی کردوه‌ خۆی له‌سه‌همه‌کانی کۆمپانیای (ئیکسۆن) داماڵی، ئه‌مه‌ جۆرێکه‌ له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رکروتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان، به‌مه‌ش گه‌واهه‌یه‌کی ته‌ندروستی پێگه‌ردی ده‌ستبه‌جێ خسته‌ به‌رده‌ست. پاڵێوڕاوه‌کانی ‌دیکه‌ هێشتا پرسیاریان له‌سه‌ره‌.

ڕابه‌رانی جیهان هه‌وڵه‌ده‌ن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نوێ بنیاتنین و وێناکردنی گه‌نده‌ڵی و ئه‌گه‌ری له‌وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له‌م قۆناغه‌دا له‌ئه‌جندایاندا نه‌یه‌.

دەقی ڕاپۆرتەکە

XS
SM
MD
LG