Accessibility links

دادوەرێکی ئەمەریکا بە شێوەیەکی کاتیی بەشێک لە بڕیارەکەی ترامپ لەسەر ڤیزا و کۆچبەران ڕادەگرێت


پاش تۆمارکردنی سکاڵا لە بری دوو عێراقی دادوەرێکی فێدراڵی ڕێگەی ڕۆژی شەممە ڕێگەی گرت لە گێڕانەوەی دەیان گەشتیار و پەنابەر لەو 7 وڵاتە زۆرینە موسوڵمانەوە کە بەپێی فەرمانی سەرۆک دانۆڵد ترامپ هاووڵاتیانیان ناتوانن بێنە ناو ئەمەریکاوە.

لەو سکاڵایەی کە لە دادگایەکی فێدراڵی لە بروکلنی نیویۆرک تۆمار کرا ئەو پیاوانە بەشێوەیەکی دەستووری بەرهەڵستی بڕیارەکەی سەرۆک ترامپیان کرد. لە سکاڵاکەدا ڕایانگەیاند پەیوەندییان بە هێزەکانی ئەمەریکاوە وای لێکردوون کە ببن بە ئامانجی توندڕەوان لە وڵاتەکەی خۆیاندا و ئەو دوو کەسە ڤیزای تەواویان هەبووە بۆ ئەوەی بێنە ناو ئەمەریکاوە.

ئەم سکاڵایە تیشکی خستە سەر هەندێک بەربەستی یاسایی کە ڕووبەڕووی بەڕێوەبەرایەتی نوێی ترامپ دەبێتەوە لە کاتێکدا هەوڵ دەدات ئەو ڕێگایە بگرێتە بەر، کە سەرۆک درەنگانێکی ڕۆژی هەینی مۆری کرد بۆ ئەوەی ماوەی 4 مانگ ڕێگری بکات لە پەنابەران کە بێنە ناو ئەمەریکاوە و 90 ڕۆژیش ڕێگە نادرێت بە هەمو جۆرە گەشتیارێک لە سوریا، ئێران، و پێنج وڵاتانی تری زۆرینە ئیسلامەوە بێنە ناو ئەمەریکاوە.

لەو فەرمانە بەپەلەیەدا دادوەر ئان دۆنڵی فەرمانی دا بە کار بەدەستانی ئەمەریکا کە ڕاوەستن لە گێڕانەوەی ئەو پەنابەرانەی کە لە پێشترەوە وەرگیراون و ئەوانەش کە ڤیزایان هەیە و ئەوانەش کە بە شێوەیەکی یاسایی دەتوانن بێنە ناو ئەمەریکاوە.

یەکێتی ئازادی سیڤیلی ئەمەریکی دەڵێت ئەم بڕیارە یارمەتی نزیکەی 100 بۆ 200 کەس دەدات کە لە ترانسێت یان لە فڕۆکەخانەکانی ئەمەریکا هەست دەکەن دەستبەسەر بوون پاش بڕیارەکەی ترامپ.

شەوی ڕابوردوو لە ژمارەیکە لە فڕۆکەخانەکانی ئەمەریکا خۆپیشاندان کرا دژ بەو بڕیارە.

ئەو دوو پیاوەی کە سكاڵاکەیان تۆمار کرد ڤیزای تەواویان بۆ هاتنە ناوئەمەریکاوە هەبووە و ئەوان لەگەڵ هێز ئاسایشیەکانی ئەمەریکا کاریان کردووە.

.

XS
SM
MD
LG