Accessibility links

تەعریفەى گومرگى كێشەى بۆ ئەو شۆفێرانە دروستكردووە کە لەنێوان هەرێم و بەغدا كاردەكەن


بەشێكى زۆر لەشۆفێرى ئەو بارهەڵگرانەى لەنێوان هەرێم و بەغدادا كاردەكەن ، لاى دەزگا پەیوەندیدارەكانى حكومەتى هەرێم سكاڵایان تۆمار كردووە بەوەى كە لەلایەن خاڵە گومرگیەكانى حكومەتى عێراقەوە لە ناوچە جێناكۆكەكان بەزۆر پارەیان لێوەردەگیرێت.

عەلى تۆفێق بەرێوەبەرى دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان ، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"بەهۆى ڕێکنەکەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر یاساى تەعریفەى گومرگى ، ئەو شۆفێرانەى هاتوچۆى بەغدا دەكەن هەندێكجار دوو هێندە پارەى زیادەیان لێوەردەگیرێت."

گوتیشی "شۆفێرەكان لەخاڵە گومرگیەكانەوە كێشەیان بۆ دروست دەكرێت و لەمپەر لەبەردەم هاتوچۆكردنیان دادەنرێت."

هەفتەى ڕابردووش لەسەر كێشەى گومرگى لەنێوان هەرێم و بەغدا، حەشدى شەعبى بۆ ماوەى چەند رۆژێك رێگەى نەدا خۆراك ببرێتە نێو ناحیەى سەعدیەى پارێزگاى دیالەوە.

مەسعود حەسدەر ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"زۆربەى ئەو خاڵە گومرگیانەى لەنێوان هەرێم وبەغدادان بوونەتە دەروازەیەك بۆ پارە بەزۆر سەندن لەشۆفێر و لەمپەر دروست كردن لەبەردەم كارەكانیاندا."

ئەو شۆفێرانەى لەرێگەى خاڵە سنوریەكانى ژێر دەسەڵاتى هەرێمەوە خۆراك و شت و مەك بۆ بەغدا دەگوێزنەوە ، جگە لەوەى لە خاڵە سنوریەكانى ئێران و هەرێم بارەكانیان گومرگ دەكرێت ، لەكاتى رۆیشتنیاندا بەرەو بەغدا و خواروى عێراق جارێكى تر لەلایەن هێزە عێراقیەكانەوە پارەى گومرگیان لێوەردەگیرێت.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەر

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:13 0:00

XS
SM
MD
LG