Accessibility links

بڕیاری نوێ سەبارەت بە کۆچبەران و ڤیزا ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە کارتی سەوزیان هەیەو لە دەرەوەی ئەمەریکان


به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ئاژانسی هه‌واڵنێری ڕۆیتێرز و میدیاکانی ئه‌مه‌ریکایی بڵاویان کردۆتەوە‌ ڕۆژی هەینی دانۆڵد تڕامپ له‌ کاتی سه‌ردانی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌رمانێکی نوێی سه‌باره‌ت به‌ کۆچبه‌ران و ڤیزا واژۆ کرد.

به‌ پێی ئه‌م فه‌رمانه‌ نوێیه‌ دانی ڤیزا بۆ سه‌فه‌رکردنی هاووڵاتیانی ئێران، عێڕاق، لیبیا، سۆمالیا، سودان، سوریا و یه‌مه‌ن بۆ ئه‌مه‌ریکا به‌ شێوه‌ی کاتی بو ماوه‌ی 90 ڕۆژ ڕاده‌گیرێت و ده‌کرێت ئه‌م 90 ڕۆژه تا وه‌رگرتنی زانیاری پێویست له‌و وڵاته‌ی هاووڵاتیه‌که‌ی داوای ڤیزا ده‌کات درێژ بکرێته‌وه.

له‌م 90 ڕۆژه‌دا هیچ جۆرە ڤیزایێک به هاووڵاتیانی ئه‌م 7 وڵاته نادرێت و به وانه‌ش که ڤیزایان وه‌رگرتوه ڕێگه نادرێت بێنه نێو ئه‌مه‌ریکاوه. ئه‌م بڕیاره ڤیزاکانی سیاسی و دیپڵوماتیک ناگرێته‌وه. هه‌رچه‌ندە له فه‌رمانه‌که ڕوون نییه ئه‌و که‌سانه‌ی که هاووڵاتی ئه‌م 7 وڵاتەن و کارتی سه‌وزیان هه‌یه و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکان ڕێگه نا‌دریت بگه‌ڕنه‌وه به‌ڵام جیلیان کریستینسن گوتەبێژی وه‌زا‌ره‌تی ئاسایشی نیشتمانی له وەڵامی پرسیاری ڕۆیتێرزدا ده‌نوسێت که ئه‌م فه‌رمانه ڕێگه له وانه‌ش ده‌گرێت بگەڕێنەوە ناو ئەمەریکا.

بەشێکی تری ئەم فەرمانە ئەوەیە کە هاتنی کۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران بۆ ئه‌مه‌ریکا زۆر سنووردار ده‌کرێت و ئاماژه به‌وه کراوە که وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر له ڕێگەی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووە‌کانه‌وه و ڕێگاکانی تر بۆ ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی 120 ڕۆژ ڕاده‌گیرێت و وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری هاووڵاتی سووریاش بۆ ماوەیەکی دیاری نه‌کراو ده‌وه‌ستێت.

XS
SM
MD
LG