Accessibility links

دوو هاووڵاتی عێراقی گازندە دژ بە فەرمانێکی دانۆڵد ترامپ تۆمار دەکەن


ژمارەی خەڵکی کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیر کراون دەڵێن پارێزەرانی کۆچبەری ڕۆژی شەممە داوای یاساییان تۆمار کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی سەرۆک دانۆڵد ترامپ سەربارەت بە ڕێگەگرتن لە هاتنی پەنابەران و خەڵکی 7 وڵاتی زۆرینە موسوڵمان بۆ ناو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

ئەو پارێزەرانەی کە سەر بە ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆچبەری و یەکێتی ئازادی مافە سیڤیلیەکانی ئەمەریکان گازندەکەیان لە دادگایەکی فێدڕاڵی لە بروکلنی نییۆرک تۆمار کردووە لە بری دوو پیاوی عێراقی کە یەکێکیان کارمەندی پێشووی حکومەتی ئەمەریکا بووە و ئەوەی تریش هاوسەری بەڵێندارێکی ئاسایشی ئەمەریکابووە.

ئەو دوو پیاوە ڤیزای هاتنە ناو ئەمەریکاوەیان هەبووە بەڵام شەوی هەینی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جۆن ئێف کەنەدی دەستگیر کران چەند کاتژمێرێک پاش فەرمانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ وەستانی وەرگرتنی پەنابەر بۆ ماوەی چوار مانگ و ڕاگرتنی کاتی هاتنی ئەو کەسانەی سەردانی ئەمەریکا دەکەن لە سوریا و شەش وڵاتی زۆرینە موسوڵمانی ترەوە.

سکاڵاکە داوا لە دادوەر دەکات ئەو دوو پیاوە ئازاد بکرێن و ڕێگە لە جێبەجێ کردنی ئەم فەرمانەی ترامپ بگیرێت.

XS
SM
MD
LG