Accessibility links

منداڵان له‌که‌لتووری جیاوازه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌کانی کالفۆرنیا له‌یه‌کترەوه‌ فێرده‌بن


مشتوومڕ ده‌رباره‌ی کۆچبردن بۆ وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر له‌ئاستی که‌رته‌ خۆجه‌یه‌کانیش بێت، ده‌بێت له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی یاسای فیدراڵی بۆ به‌ده‌ستهێنانی هاوڵاتیبوون و نیشته‌جێبوون بگوونجێت، ئه‌مه‌ پرسێکه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر بچووکترین خوێندکار له‌سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا هه‌یه‌.

له‌شاره‌ سنوورییه‌کان وه‌ک جووله‌ ڤیستا له‌ ولایه‌تی کالیفۆرنیا، ئه‌گه‌ر منداڵ وه‌ک ووڵاتی خۆی بڕوانێته‌ وڵاتە یەکگرتوه‌کان و مه‌کسیک کارێکی نامۆ نیه‌.

له‌دوری 15 کیلۆمه‌تر له‌باکووری سنووری نێوان وڵاته‌یه‌ کگرتوه‌کان و مه‌کسیک که‌ گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی خوێندنی سه‌ره‌تایی‌یه‌ له‌ولایه‌تی کالفۆرنیا، هه‌روه‌ها یه‌کێکه‌ له‌ولایه‌ته‌کانی ڕه‌گه‌زی جۆراوجۆری تیدایه‌، 35% به‌ئینگلیزی ده‌دوێن، نزیکه‌ی نیوه‌ی خوێندنگای له‌که‌رته‌که‌ هه‌ن به‌رنامه‌ی فێربوونی دوو زمانیان هه‌یه‌.

فرانسیسکۆ ئه‌سکۆبیدۆ
فرانسیسکۆ ئه‌سکۆبیدۆ

فرانسیسکۆ ئه‌سکۆبیدۆ سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنگایه‌که‌ له‌ شارۆچکه‌ی چووله‌‌ ڤیستا ده‌ڵێت " ئێمه‌ ئیسپانی وه‌ک ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌بینین ، نه‌ک وه‌ک بەرپرسیارێتی، بۆیه‌ ئه‌م سامانه‌ به‌کاردەهێنن و بنیاتی له‌سه‌ر ده‌نێن ".

دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی 2016، دژه‌ کۆچبه‌ران ئامانجیان خێزانه‌کانه‌ که‌ به‌ڵگه‌و دۆکۆمینتیان نیه‌ و داوا له‌خوێندنگاکانی کالفۆرنیا ده‌که‌ن له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵوێستی پێویستیان هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌سکۆپیدۆ نامه‌ ده‌نێرێت بۆ که‌سوکاریان و جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ سه‌رباری دۆخی به‌هاوڵاتیبوونیان له‌ قوتابخانه‌کان گرفتیان نییه‌.

له‌ چووله‌‌ ڤیستا، ژووره‌کانی خوێندن له‌په‌ناگه‌ زیاتره‌، جێگایه‌که‌ خوێندکاران به‌ دوو زمان لێی فێرده‌بن.

ئێما سانشێز سه‌رپه‌رشتیاری زمان و خوێندن ده‌ڵێت "خوێندکارانمان له‌هه‌ردوو وڵاته‌وه‌ دێن و ده‌ڕۆن، بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت قوتابخانه‌کانمان به‌توانتر که‌ین، بۆ پشتیوانی منداڵان به‌هه‌موو زمانه‌کان.

ڤالیریا له‌ پۆلی شه‌شه‌، له‌(تیوانا)وه‌ هاتوه‌، به‌هۆی توانای قسه‌کردنی به‌هه‌ردوو زمان و هاتووچۆکردنی له‌سنووره‌وه‌ به‌ئاسانی، ژیانی به‌نموونه‌یی باس ده‌کات.

ده‌ڵێت "له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕۆشتن و هاتنه‌، سه‌ردانی باوکم ده‌که‌م و بۆلای دایکم ده‌گرێمه‌وه‌، بۆ قوتابخانه‌ش ده‌چم".

هه‌ندێکی ‌دیکه‌ ده‌ڵین زانینی دوو زمان کارێکی گرنگه‌ تا بتوانن له‌گه‌ڵ هاورێ و خێزانه‌کاندا له‌یه‌کگه‌یشتن و په‌یوه‌ندیان هه‌بێت.

لویسا خوێندکاری پۆلی چواره‌، ده‌ڵێت" هه‌ست به‌ دڵخۆشی ده‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای‌ داپیره ‌و باپیرم ده‌بم، به‌راستی من دڵخۆشم چوونکه‌ کات به‌خێرایی ده‌روات، بۆیه‌ پێمباشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بمێنمه‌وه‌ تائه‌وکاته‌ی ته‌مه‌نیان کۆتایی دێت".

لویسا به‌هیوایه‌ تاوانای زمان و قسه‌کردنی ڕێگای پێبدات کارێکی نوێی ده‌ستکه‌وێت، که‌سانی‌دیه‌که‌ له‌شارستانیه‌ جیاوزه‌کانی جیهان بناسێت.

XS
SM
MD
LG