Accessibility links

سەربازبازانی سوریا سەرچاوەی سەرەکی ئاو بۆ دیمەشق کۆنترۆڵ دەکەن


بە پێی کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا و میدیاکانی ئۆپزسیۆن سەربازانی حکومەتی سوریا دەستیان گرتووە بەسەر ئەو گوندەی کە سەرچاوەی سەرەکی ئاوە بۆ دیمەشق.

ئەم ڕووداوە دەشێ ببێت بە کۆتایی هێنان بە شەڕ لە دۆڵی بەرەدە کە ناردنی ئاوی بۆ نزیکەی 5 ملیۆن دانیشتوان بۆ ماوەی نزیکەی مانگێکە سنووردار کردووە.

تەلەفیزۆنی دەوڵەت پاسەکانی نیشان داوە کە ڕیزیان بەستوە بۆ گواستنەوەی چەکدارەکانی سەرهەڵداوان لە گوندی عەین ئەلفیجا بە پێی ڕێککەوتنێک.

ڕێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی دەڵێت هێزەکانی حکومەت بە ئۆتۆمبێلی نەخۆشگواستنەوە وە چوونە نێو عەین ئەلفیجا بۆ گواستنەوەی بریندارەکان ئەمەش بەشێک بوول ە ڕێککەوتەنەکە بۆ کۆتایی هێنانی بە شەڕە لەوێ.

ئەو ئاگربەستەی بە ناوبژیوانی ڕوسیا و تورکیا ئەنجامدرا و لە 30 مانگی 12 وە جێبەجێ کراوە بەم شەڕەی دۆڵی بەرەدە پشڕاست کرایەوە.

ئەم شەڕە بەوە دەستیپێکرد کە حکومەت ڕایگەیاند سەرهەڵداوان سەرچاوەی ئاویان لە عەین ئەلفیجا ژەهراوەی کردووە بەڵام سەرهەڵداوان نکولیان لەوە کرد.

بە پێی ڕێککەوتنەکە پێویستە چەکدارانی ئەو سەرهەڵاوانە لەوێ دەربچن کە ئامادە نین چەکەکانیان دابنێن.

XS
SM
MD
LG