Accessibility links

هێزەکانی عێراق کەرەستەی کیمایی لە موسڵ دەدۆزنەوە


کاربەدەستێکی عێراقی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هێزە عێراقییەکان گازی خەردەل و کۆمەڵێک موشەکی زەوی بۆ زەوی ڕوسیان لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ دۆزیوەتەوە.

کاربەدەستانی عێراقی و ئەمەریکایی بەپێی ڕاپۆرتان هۆشداریان لەسەر هەوڵەکانی داعش داوە بۆ درەست کردنی چەکی کیمیایی. کاتێک هێزەکانی عێراق لە سەرەتای ئەم مانگە زانکۆی موسڵیان کۆنترۆڵ کردەوە ڕایانگەیاند لەو بڕوایەدان تاقیگەکانی کیمیا وەک تاقیگەی چەکی کیمایی بەکارهێنراوە.

ژەنەڕاڵی ‌هێزی تایبەتی عێراق حەیدەر فازڵ گوتی کاربەدەستانی فەرەنسا پشتڕاستیان کردۆتەوە کە ئەو گازە کیماییەی ئەم هەفتەیە لە موسڵ دۆزراوەتەوە گازی خەردەلە. فازڵ ئاماژەی بەوە نەکرد کە ڕێژەکەی چەندە، بەڵام سەربازە عێراقییەکان توانیان بۆ نزیەکی 10 خولەک بچنە شوێنەکەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان لێ بکەوێت.

ئەو گوتیشی " ئێمە دەزانین ئەوان ئەم شوێنەیان وەکو تاقیگەی چەکی کیمایی بەکار هێناوە."

ژمارەی زیانەکان بەهۆی چەکی کیمایی داعشەوە زۆر کەمە بە بەراورد لەگەڵ سەدان کەسی سیڤیلی کە بەهۆی هێرشی خۆکوژی ئەو گروپە تیرۆرستییەوە گیانیان لە دەست داوە.

هێزەکانی عێراق ڕایانگەیاند بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ بە تەواوەتی ڕزگار کراوە نزیکەی 3 مانگ پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شارەکە لە دەستی داعش.

XS
SM
MD
LG