Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا سەردانی تورکیا دەکات


سەرۆک وەزیری بەریتانیا تەریسا مەی ڕۆژی شەممە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبۆوە، ڕۆژێک پاش کۆبونەوەیەکی دۆستانەی لە واشتنۆن لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ.

مەی لە شەوی هەینی ڕۆشت بۆ ئانکەرە بۆ وتووێژکردن لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان و سەرۆک وەزیر بینالی یەلدەرەم و چاوەڕوان دەکرێت سەنگی بخاتە سەر گەشەپێدانی بازرگانی نێوان تورکیا و بەریتانیا لەو کاتەی کە بەریتانیا یەکێتی ئەوروپا بەجێ بهێڵێت و هەوەها تاوتوێکردنی زیادکردنی هاوکاری ئاسایشی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرسم.

مەی، کە لەوەتای بووە بە سەرۆک وەزیری ئەمە یەکەم سەردانێتی بۆ تورکیا، لە ژێر فشارێکی زۆردایە لە وڵاتەکەی بۆ سەرزنشتکردنی تورکیا بەهۆی سەرکوتکردنەکانی ئازادی خەڵکی سیڤیل لە دەمی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی مانگی 7 وە.

تورکیا دەیان هەزار کەسی بە گومانی پەیوەندی هەبوون بە بزوتنەوەی فەتحوڵا گولەن، کەسایەتی ئاینی بنکە لە ئەمەریکا، دەستگیر کردووە. زیاتر لە 100 هەزار فەرمانبەری حکومی لەسەر کارەکانیان دەرکراون.

ئەم سەرکوتکردنە بەرهەڵستانی تری حکومەتیشی گرتۆتەوە. زیاتر لە 100 ڕۆژنامەوان و ڕێبەری پارتی سەر بە کوردەکان لە زینداندان.

XS
SM
MD
LG