Accessibility links

نیکی هێڵی وەکو باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەکار دەبێت


پارێزگاری پێشووی کارۆلاینای باشور نیکی هێڵی ڕۆژی هەینی گەیشتە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەم ڕۆژی کارکردنی وەکو باڵیۆزی ئەمەریکا لەوێ و ڕایگەیاند کارەکان وەکو هەمیشە نابێت.

هێڵی بەو پەیامنێرانەی کە لە هۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان چاوەڕانیان دەکرد ڕاگەیاند " ئەمەریکایەک و نەتەوە یەکگرتووەکانێکی نوێ دەبێت، چی تر تەنها ئەنجامدانی کاری سەخت نییە بەڵکو ئەنجامدانی کاری ژیرانەیە."

ئەو گوتی ئامانجی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ترامپ ئەوەیە کە بەهای نەتەوە یەکگرتووەکان نیشان بدەن " و بەو شێوازی کە ئێمە بەهاکان نیشان دەدەین کە بەهێزی خۆشمان نیشان بدەین ، دەنگی خۆمان نیشان بدەین و پشتیوانی هاوپەیمانانمان هەبێت و دڵنیاشبین لەوەی هاوپەیمانەکانیشمان پشتیوانی ئێمەیان هەبێت."

تۆنی قسەکانی هێڵی هاوشێوەی لێدوانە توندەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بوو، و هاوپەیمانای ئەمەریکای ئاگادار کردەوە لەوەی واشنتۆن چاوەڕوانی پشتیوانیان لێ دەکات.

ئەو پارێزگارەی پێشووەی کە ئەزمونێکی کەمی ڕێبازی دەرەوە و پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی هەیە و بە دەنگێکی زۆر لەلایەن سیناتەوە پەسەند کرا، گوتی ئەو ئامادەیە کە چاکسازی لە ناو نەتەوە یەکگرتووەکاندا بکات ، ئەو ڕێکخراوەی کە زۆربەی جار لەلایەن کۆمارییەکانەوە ڕەخنەی لێ دەگیرێت لەسەر ئەوەی کە خەرجییەکی زۆری هەیە و دژی ئیسرائیلی هاوپەیمانی ئەمەریکایە.

هێڵی گوتیشی بەڕێوەبەرایەتی تراپ داوای لێ کردووە ئەو شتانە بەرەوپێش ببات لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە کاری باشە و ئەوانەش چاک بکاتەوە کە خراپن. و گوتیشی هەر شتێک کە بزانین بەسەر چووەو پێویست ناکات ئەوا کۆتایی پێدەهێنین.

سەرکەوتنی هێڵی بۆ دانۆڵد ترامپ زۆر گرنگە کە بە پێی ڕاپۆرتان پلانی مۆرکردنی دوو بڕیاری هەیە- یەکێکیان بۆ کەمکردنەوەی هاوکاری دارایی ئەمەریکا بۆ ئەو ڕێکخراوە جیهانییە و ئەوەی تریش بۆ پێداچوونەوە بەسەر ڕێککەوتننامە فرەلایەنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG