Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی مەکسیک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باس لە جیاوازییەکانیان دەکەن


سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەرۆکی مەکسیک ڕۆژی هەینی پەیوەندی تەلەفۆنییان پێکەوە کردووە پاش ئەوەی پاش ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان ئەو دوو وڵاتی دراوسێیە لەسەر بەرنامەی سەرۆک ترامپ بۆ دروستکردنی دیوار لە نێوان سنووری هەردوو وڵات.

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان دانۆڵد ترامپ و ئینریکێ پێنا نیتۆ ڕۆژێک پاش ئەوە بوو کە سەرۆکی مەکسیک سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی هەڵوەشاندەوە لەسەر داخوازییەکی ترامپ بۆ ئەوەی کە مەکسیک خەرجی ئەو دیوارە بدات کە چەندها ملیار دۆلاری تێدەچێت و مەکیسکیش سورە لەسەر ئەوەی کە خەرجییەکەی لە ئەستۆ ناگرێت.

هەردوو وڵات بەیاننامەیان دەرکرد و تیایدا دەڵێن ترامپ و پێنا نیتۆ جیاوازییە ڕوونەکانیان و بژارەکانیان لەسەر چۆنیەتی خەرجی ئەو دیوارە دەستنیشان کردووە و قائیل بوون بەوە کێشەکە وەکو بەشێک لە وتووێژەکانی هەمو لایەنەکانی سنوری نێوان هەردوو وڵات چارەسەر بکەن.

بازارەکانی دراوی هەواڵی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەیان وەکو ئاماژەیەک بۆ سوکەبوونی گرفتەکانی نێوان ئەمەریکا و مەکسیک لێکدایەوە.

حکومەتی مەکسیک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ترامپ و پێنا نیتۆ ڕازی بوون لەسەر ئەوەی کە لە ئێستادا بە ئاشکرایی وتووێژ لەسەر چۆنیەتی پارەتی دروستکردنی دیوارەکە نەکەن. کۆشکی سپی هەتا ئێستا ئەمەی پشتڕاست نەکردۆتەوە کە ترامپ بەوە ڕازی بوبێت.

XS
SM
MD
LG