Accessibility links

سەرۆک ترامپ فەرمانی سنووردارکردنی پەنابەران مۆر دەکات 


سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕۆژی هەینی بڕیارێکی مۆر کرد بۆ سنووردار کردنی پەنابەران لە وڵاتانی زۆرینە موسوڵمانەوە و بە جیاش گوتویەتی ئەو دەیەوێت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرستیانە سوریاییەکانی کە لە شەڕی ناوخۆ هەڵاتوون زووتر وەربگرێت.

ترامپ لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنیدا پەیمانی ئەم بڕیارەی دابوو و گوتی ئەوان ڕێگا لەوە دەگرن کە ملیتان لە دەرەوەی وڵاتەوە بێتە ناو ئەمەریکاوە. بەڵام گروپەکانی مافی سیڤیل ئەو فەرمانەیان مەحکوم کردووە و وەکو کردارێکی زیانبەخش و جیاوازی کردن لە قەڵەمی دەدەن.

هەتا ئێستا وردەکاری فەرمانەکە بە تەواوەتی بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە لەلایەن کۆشکی سپییەوە بڵاو بکرێتەوە.

نوێنەری کۆماری مایکل مێککاول بەڕێوەبەری کۆمیتەی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆنگرێس بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند ئەو بڕیارەی ترامپ بریتییە لە ڕاگرتنی داخوازینامەکانی ڤیزا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە 7 وڵاتی دەستنیشان کراوەوە.

سەرۆک ترامپ لە پەنتاگۆن گوتی " من ئەم پێوانە توندانە دەگرمەبەر بۆ ئەوەی تیرۆرستانی ڕادیکاڵ لە دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بهێڵمەوە. نامەوێت بێنە ئێرە."

گوتیشی " ئێمە تەنها ئەوانەمان دەوێت بێنە ئێرە کە پشتیوانی لە وڵاتەکەمان بکەن و لە دڵەوە خەڵکەکەمانیان خۆش بوێت."

XS
SM
MD
LG