Accessibility links

کۆبونەوەی نێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆکی مەکسیک هەڵدەوەشێتەوە


سەرۆکی مەکسیک بەرنامەی کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هەڵوەشاندەوە، ئەمەش جیاوازییەکی زیاتر دەخاتە نێوان هەردوو وڵاتەوە لەسەر ڕاگەیاندنی سەرۆک ترامپ لەسەر بەرنامەی دروستکردنی دیواری سەر سنوور.

سەرۆکی مەکسیک ئینریکێ پێنا نیتۆ لەسەر لاپەڕەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری ڕایگەیاندووە کە سەردانە پلانبۆدارێژراوەکەی ڕۆژی سێشەممەی بۆ کۆشکی سپی ئەنجام نادات.

درەنگانێکی ڕۆژی پێنجشەممە ترامپ ڕایگەیاند هەردوو ڕێبەر کۆک بوون لەسەر ئەوەی کۆبونەوەیەکیان هەڵبوەشێننەوە لەبەر ئەوەی هیچ ئەنجامێکی نابێت ئەگەر مەکیسک ئامادە نەبێت خەرجی دروست کردنی دیوارەکە بدات.

ترامپ گوتی " سەرۆکی مەکیسک و من قایل بووین بەوەی کە کۆبونەوە پلانبۆداڕێژراوەکەی هەفتەی داهاتوومان هەڵبوەشێنینەوە." و گوتیشی " لەگەڵ ڕێزمدا مەگەر مەکسیک مامەڵەی ڕەوا بکات لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەگینا کۆبونەوەی لەو جۆرە هیچ بەرهەمێکی نابێت و من دەمەوێت ڕێگایەکی جیاواز بگرمە بەر. هیچ بژارەیەکی ترمان نییە."

XS
SM
MD
LG